ئاگاداری‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ زیره‌كه‌كانی‌ ماڵه‌كانتان بن

82201589602_asdf

له‌ئێستادا جۆرێك ته‌له‌فزیۆنی (سمارت) یان زیره‌ك كه‌وتۆته‌وه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت و سوود له‌چه‌ندان خزمه‌تگوزاری دیكه‌ش وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پارێزه‌رانی مافی به‌كاربه‌ران هۆشداری ئه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ وه‌ك سیخوڕێك وایه‌ له‌ماڵه‌كانیانداو ده‌توانن نهێنیه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بگوازنه‌وه‌.
به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانی ئه‌لكترۆنیاتدا به‌دی ده‌كرێت ئێستا جۆرێك ته‌له‌فزیۆنی (سمارت) یان زیره‌ك كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت، و له‌پێگه‌ی یوتیوب سه‌یری گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان بكرێت، یاخود گوێ له‌گۆرانیی بگیرێت، له‌پاڵ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ باشانه‌شدا به‌ڵام پارێزه‌رانی مافی به‌كارهێنه‌ران هۆشداری ئه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان و كڕیاران ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ وه‌ك سیخوڕێك وایه‌ له‌ماڵه‌كانیاناو ده‌توانێت نهێنیه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ بگوازنه‌وه‌. گۆڤاری كۆمپیته‌ری ئه‌ڵمانی بڵاوی كردۆته‌وه‌،كۆمپانیاكانی ئێڵ جی، پاناسۆنیك ، فلێپس، سامسۆنگ و توشیبا سیستمێكیان له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا داناوه‌،كاتێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ به‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ ئیدی ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌ی كێبڵ بێت یان وایه‌رلێس ڕاسته‌خۆ كۆمپانیاكه‌  ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ سه‌یری چ كه‌ناڵێك ده‌كات و چی ده‌كات. شۆڵدز ینسكی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌رگریی له‌به‌كارهێنه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: شێوازی سیخوڕی كردن به‌سه‌ر بینه‌ران و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه‌وه‌ ئاشكرانیه‌ كه‌ ئایا به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كات،  یان ئینته‌رنێت به‌كاردێنێت، به‌ڵام زانیاری زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌. ئه‌و پسپۆڕه‌ ئه‌ڵمانییه‌ ده‌شڵێت: یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنییدا، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك زانیاری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیی و كۆمپانیای گوگڵ به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت چاودێریی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ بكرێت به‌جۆرێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ڕۆژانه‌ فایلێك دروست ده‌كات و سه‌رجه‌م كردارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ئاگاداری ئه‌م شێوازی سیخوڕیه‌بێت كه‌له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، یۆرجن زیفسیك ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌و زانیاریانه‌ له‌بوارێكی دیاریكراودا به‌كاربهێنرێت و ئامانج لێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتربێت، ئه‌وه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ئاشكرانه‌كرێت و به‌نهێنی بمێنێته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌ڵمانیه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌ زیره‌كه‌كان په‌یوه‌ندی به‌وورده‌كاری كه‌سێتی به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ نیه‌، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیاكان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانیان .  شاره‌زا ئه‌ڵمانیه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ گۆڤاری كومپیوته‌ر ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌به‌كارهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌ زیره‌كه‌كان له‌سه‌ره‌تای ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان ده‌توانن ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی واها ڕیكبخه‌ن كه‌ ته‌نیا سه‌یری یوتیوب بكه‌ن و گوێ له‌گۆرانیش بگرن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ئینته‌رنێت و جیهانی ده‌ره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش ته‌له‌فزیۆنه‌ زیره‌كه‌كان خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كیی خۆیان كه‌ (زیره‌ك) ییه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌وه‌ به‌ته‌له‌فزیۆنێكی ئاسایی .

 

KNN

http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=40902&LinkID=2&video=False&leguaid

 


 _________________________________

You may also like...