سوودی ژەهری مار
ژەهری مارەكان كەڵكی زۆریان لێ وەردەگیرێ وەكو دروستكردنی دژە ژەهر یان لێكۆڵینەوە زانستییەكان، هەرچەندە ساڵانە نزیكی (100) هەزار كەس بەهۆی پێوەدانی مار گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان لەباشوری فەرەنسا زیاتر لەحەفتا جۆر ماری ژەهراوی لەتاقیگەیەكی ئامادەكراودا بەخێودەكرێن و بەبەكارهێنانی ئامێری مۆدێرن بۆبەرهەمهێنانی ژەهر بەكاریان دێنن.
بەهۆی ئەوەی ئەو ژەهرەی لەڕێگەی دۆشینی ژەهردانی مار بەدەست دێت زۆر زۆر كەمە نرخەكەی بەزۆر دادەنرێت، نرخی هەر گرام ژەهری مار لەنێوان (500 – 4000) یورۆیە.
لەوبارەیەوە (هارۆلد دۆپۆمیرز) بەڕێوەبەری كۆمپانیای (لاتوكسان) دەڵێت: ئەو مارانەی لێرە ڕادەگیرێن لەسەرتاسەری جیهان كۆكراونەتەوە، ئەوان لەڕێگەی بەرهەمهێنانی ژەهر بەرهەمهێنانی دژەژەهر باشتر دەكەن و بۆئەو كارە پێویستیان بە ماری جۆراوجۆر هەیە.
هەروەها وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەو ژەهرەی لەڕێگەی دۆشینی ژەهردانی مار بەدەست دێت زۆر زۆر كەمە نرخەكەی بەزۆر دادەنرێت. نرخی هەر گرام ژەهری مار لەنێوان (500 – 4000) یورۆیە.
زانایان باوەڕیان وایە نهێنییەكی زۆر لەژەهری ماردا هەیە هێشتا نەدۆزراونەتەوەو لەبەر ئەوە لێكۆڵینەوە لە سەریان دەتوانێت داهاتوویەكی روونتر لەدنیای پزیشكی بۆ مرۆڤایەتی بەدوادابێت.
………………….
سهرچاوه:kurdiu.org
_________________________________