حه‌زت لهمهقلوبهیه ؟
كابانی ماڵ هه‌میشه هه‌وڵده‌دات خواردنی ههمهجۆر پێشكه‌ش بكات، هه‌ربۆیه كاتێك كه نازانن چی لێبنێن ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانن ئه‌م خواردنه به‌چێژه دروست بكه‌ن.
مه‌قلوبه خواردنێكی خۆرئاوایی نییه، به‌ڵكو لێزانین‌و ده‌ست ره‌نگینی كابانهكانی خۆماننه كه دروستیان كردووه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش له‌خواردنی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی مه‌قلوبه كه به‌چه‌ندین ڕێگه ئاماده ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و ڕێگه‌یانه‌ش به‌م كه‌ره‌سانه ئاماده‌ده‌بێت.
1-برنج به‌گوێره‌ی پێویست‌و و خێزانی ماڵ.
2-قیمه یان، گۆشتی مریشك به‌ورد كراوی.
3-په‌تاته، یاخود باینجان، هه‌ندێكجار بهپاقڵهش ده‌كرێت.
4-هه‌روه‌ها ته‌ماته‌و كه‌ره‌و شویت.
سه‌ره‌تا برنجه‌كه له‌شێوه‌ی پڵاودا ئاماده بكه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پلاوهكه دابڕیژته مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه. كه‌مێك باههڵمی گه‌رمیه‌كه‌ی بڕوات، پاشان كه‌ره‌سته‌كان هه‌مویان به‌جیا باش سورده‌كرێنه‌وه، جگه له شویت‌و تهمامهتهكه دواتر كاتیك نان له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا رادهخهیت، چینێك برنجی به‌سه‌ردا بكه، پاشان په‌تاته، یان باینجان‌و قیمه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ریك له‌سه‌ر دابێ، هه‌روه‌ها تهمامهتهكهش به‌شێوه‌ی خڕ پێویسته قاش بكرێت و له‌سه‌ری دابنرێت دواتر قیمه یان گۆشتی مریشكه ئاماده‌كراوه‌كه ده‌كرێت به‌سه‌ریدا، جارێكی‌تر چینێكی دیكه برنج داده‌ڕێژرێت‌و دوباره ئه‌و كه‌ره‌ستانه داده‌نرێته‌وه به‌شێوه‌ی چین چین. دواتر له‌سه‌روی هه‌مویان شویته‌كه ده‌كرێت به‌سه‌ر برنجه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆنی كه‌ره، هه‌ڵبه‌ت به‌گوێره‌ی پێویت. پاشان له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش دایبنێ تا به‌شێنه‌یی ده‌م بكێشێت، ئه‌وكات كه ئاماده بوو به‌شێوه‌ی قاڵب له‌سه‌ر سفره‌كه‌ت پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی بكه.
—————————————————————–
و: شه‌هێن
_________________________________