وڵاتی‌ ملیۆنه‌ره‌كان

وڵاتی‌ ملیۆنه‌ره‌كان

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ (نیو ورلد ویلس) ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و وڵاته‌ی‌ ده‌ستنیشان كردوه‌ كه‌ زۆرترین ملیۆنه‌ری‌ تێدایه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (سه‌قافه‌‌و علوم) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ (نیو ورلد ویلس) ئه‌نجامدراوه‌، ئاشكراكراوه‌، له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستیشدا شاری‌ (ئیستانبوڵ)ی‌ توركیا له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌، كه‌ ژماره‌ی‌ ملیۆنه‌ره‌كان له‌و شاره‌دا ده‌گاته‌ (35) هه‌زار كه‌س، (دوبه‌ی‌) وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی‌ عه‌ره‌بیه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ملیۆنه‌ری‌ تێدایه‌ كه‌ ژماره‌یان (26) هه‌زار كه‌سه‌.

به‌گوێره‌ی‌ پێگه‌ی‌ (سنیار) دوای‌ ته‌واوبونی‌ ڕاپۆرتێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا، شاری‌ (له‌نده‌ن)ی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت به‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ملیۆنه‌ره‌كان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ (399) هه‌زار كه‌س، شاری‌ (نیویۆرك)ی‌ ئه‌مریكاش به‌پله‌ی‌ دوه‌م دێت، ژماره‌ی‌ ملیۆنه‌ره‌كان له‌و وڵاته‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌(300) هه‌زار كه‌س، هه‌رچی‌ شاری‌ (تۆكیوی‌) پایته‌ختی‌ (ژاپۆن)یشه‌ به‌پله‌ی‌ سێهه‌م دێت به‌وه‌ی‌، ژماره‌ی‌ ملیۆنه‌ره‌كانی‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌(266) هه‌زار كه‌س.

به‌گوێره‌ی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ ده‌زگای‌ (نیو ورلد ویلس)، ملیۆنه‌ر به‌و كه‌سه‌ ده‌وترێت كه‌ بڕی‌ سامانه‌كه‌ی‌ ملیۆنێك دۆلار یان زیاتر بێت، جگه‌ له‌وخانوه‌ی‌ تێیدا نیشته‌جێیه‌.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


 _________________________________

You may also like...