گوڵی‌ یاسمین بناسه‌

گوڵی‌ یاسمین بناسه‌

یاسمین گوڵێكه‌ كه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ بۆن دا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌م گوڵه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خاسیه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ تێدایه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك چا به‌كار بهێنرێت بۆ خواردنه‌وه‌، ماڵپه‌ری‌ (زهره‌ خلیج) بلاَویكرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڵای‌ چای‌ سه‌وز له‌ گه‌ڵ یه‌ك كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ گه‌ڵای‌ یاسمین بكوڵێنرێت بۆ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌ك ئنجا بخورێته‌وه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ زۆر گرنگه‌ و ئه‌م سودانه‌ی‌ هه‌یه‌:
1-    پارێزگاریت لێ‌ ده‌كات له‌ توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سنگ

2-    خوێن چالاك ده‌كات خرۆكه‌ سوره‌كان زیاد ده‌كات ڕێگری‌ ده‌كات له‌ توش بون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشك

3-    چای‌ یاسمین ڕێگریت لێ‌ ده‌كات له‌ زوو توش بون به‌ پیری‌ و پێستی‌ ڕوخسار گه‌شاوه‌ ده‌كات

4-    له‌ ناوبردنی‌ ئه‌و  ڤایرۆس و میكرۆبانه‌ی‌ كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌ش و له‌ ڕێگای‌ به‌ هێز كردنی‌ به‌رگری‌ له‌ش،

5-    له‌ كاتی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ بۆنه‌كه‌ی‌ وات لێ‌ ده‌كات هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ بكه‌یت

6-    یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ كه‌ زوو بخه‌ویت دور له‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌

7-    یارمه‌تی‌ دابه‌زاندی‌ كێش ده‌دات له‌ ڕێگای‌ له‌ ناوبردنی‌ چه‌وریه‌وه‌
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


 _________________________________

You may also like...