ئه‌م میوانه‌ بخۆ

ئه‌م میوانه‌ بخۆ

بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوربیت له‌كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی‌، له‌وه‌رزی سه‌رمادا چه‌ند جۆرێكی جیاواز  میوه‌ بخۆ.

ماڵپه‌ڕی‌NGI  بڵاویكرده‌وه‌، په‌یمانگه‌ی‌ بۆ ماوه‌یی‌ ئه‌مریكی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامداوه‌، كه‌ له‌وه‌زری‌ سه‌رمادا به‌هۆی‌ كه‌می‌ جوڵه‌ی‌ مرۆڤه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كێشی‌ له‌ش زیاد ده‌كات، چونكه‌ كه‌متریش گه‌رمۆكه‌كان له‌ناو ده‌چن، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ (ئاوی‌ لیمۆ یان پرته‌قاڵ یان سندی‌) بخورێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خودی‌ میوه‌كانیش بخورێن، زۆر باشتره‌.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و میوانه‌ ڕێگری‌ ده‌كه‌ن له‌زیادبوونی‌ كێش‌و هۆكارێكیشن بۆ ڕێگرییكردن له‌توشبونی مرۆڤ به‌په‌تاكان، له‌هه‌مانكاتدا پێستیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش ده‌هێڵنه‌وه‌و هاوكاری‌ گه‌ده‌ش له‌هه‌رسكردندا ده‌ده‌ن.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، وا باشه‌ ئه‌و سێ میوه‌یه‌ به‌ر له‌نان خواردنی‌ به‌یانیان‌و پێش نوستن بخورێن.
—————————————————————–
و: زانا


 _________________________________

You may also like...