چاندنه‌وه‌ی دڵ بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ڕۆژی
به گوێره‌ی ووته‌كانی دایك و باوكی منداڵێكی ئه‌مریكی كه پێش كاتی دیاری خۆی له دایك ببو له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، توانرا دڵی بۆ بچێننه‌وه له ته‌مه‌نی ته‌نها 6 ڕۆژی دا ، به‌مه‌ش بوو به بچووكترین نه‌خۆش له‌م وڵاته كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی به‌م شێوه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێ .
به گوێره‌ی ووته‌ی (كایلین ئۆتۆ) دایكی منداڵه‌كه ، ئۆلیڤۆر بچووكترین كه‌سه كه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی دڵی بۆ ئه‌نجام بدرێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاش 34 هه‌فته و سێ ڕۆژ له سك پڕی دایكه‌كه بۆ ئه‌م منداڵه .
هه‌روه‌ها ووته‌كانی دكتۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه هیوایان زۆر كه‌م بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه سه‌ركه‌وتوو بێ و منداڵه‌كه له ژیان بمینێته‌وه ، به‌ڵام له دوایی دا به سه‌ركه‌وتوویی و به زیندوویی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بۆ منداڵه‌كه كۆتایی پێ هات .
شایانی باسه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه له نه‌خۆشخانه‌ی فینیكس ئه‌نجام درا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .
_________________________________