سه‌یركردنی كۆمپوته‌ر و زیانه‌كانی
سایتی (دی ڤێلت)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، خه‌ولێنه‌كه‌وتن یه‌كێكه له‌و زیانانه‌ی كه زیاتر له‌ناو گه‌نجاندا باوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر له‌به‌رده‌م مۆنیته‌ر یاخود شاشه‌ی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری هاوشێوه‌یان و ته‌له‌فیزیۆندا به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی له‌پێش خه‌وتندا، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دایكان و باوكانی لێكه‌وتۆته‌وه، چونكه منداڵه‌كانیان به‌گوێیان ناكه‌ن و هه‌میشه ئاره‌زووی زیاتر سه‌یركردنی ئه‌و ئامێره ئێلێكترۆنیانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وای له‌منداڵه‌كانیان كردووه كه ته‌نها ئاره‌زووی قسه‌كردن له‌ڕێی ئه‌و ئامێرانه‌وه بكه‌ن، نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سێك له‌شوێنێك دابنیشن و قسه بكه‌ن.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر (10.000) گه‌نجی نه‌رویژی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (16 بۆ 18)ساڵ بووه كراوه و له ئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌یركردنی ته‌له‌فیزیۆن، كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی تری هاوشێوه‌یان بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر زیاتر له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌بێته هۆی تێكچونی خه‌و یاخود خه‌ولێنه‌كه‌وتن، جگه‌له‌وه‌ش گه‌نج ڕۆژانه پێویستی به (8 بۆ 9)كاتژمێر خه‌و هه‌یه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌و كه‌متربێت له‌كاتی دیاری كراوی خۆی، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ دروست ده‌كات.
—————————————————————–
و: ژوان فه‌وزی
_________________________________