به‌رزترین ئوتێله‌كانی جیهان
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئوتێل هه‌ن له هه‌موو جیهان كه به‌رزیه‌كانیان به شێوه‌یه‌كه كه ده‌گاته به‌رزی هه‌ور له ئاسماندا ، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك درووست كراوه كه كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و گازینۆی له كۆتا نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه تێدایه
. ئوتێلی JW ماریۆت ماركێز له دوبه‌ی له وڵاتی ئیماڕاتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو یه‌كێكه له به‌رزترین ئوتێله‌كانی جیهان و .
به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته 166،1 پێ. نزیكه‌ی 14 چێشتخانه‌ی تێدایه ، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ژووری1600 تێدایه.
.ئوتێلی ڕۆز ڕێحان : ئه‌م ئوتێله له ساڵاتی 2009 بۆ 2012 یه‌كێك بوو له گوره‌ترین ئوتێله‌كانی جیهان كه به‌رزیه‌كه‌ی 1093 پێیه . ئه‌م ئوتێله به سێ ساڵ درووست كرا و 680 ژووری تێدایه ، ده‌كه‌وێته شاری دوبه‌ی ئیماڕات.
. بورجی عه‌ره‌ب : ئه‌مه‌ش به سێیه‌مین به‌رزترین ئوتێل داده‌نرێ له جیهان كه ده‌كه‌وێته شاری دوبه‌ی ، به‌رزیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1056 پێ ده‌بێ و پێك دێ له 28 نهۆم .
. ئوتێلی تاوه‌ره‌كانی جومه‌یرا له ئیماڕات : به‌رزیه‌كه‌ی 1014 پێ ده‌بێ ، له ساڵی 1996 ده‌ستیان به درووست كردن كردووه و له ساڵی 2000 ته‌واو بووه ، پێك دێ له 56 نهۆم .
.ئوتێلی تاوه‌ری بایۆكی دووه‌م له تایله‌ند : به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته 997 پێ ، تیچووی ئه‌م ئوتێله 300 ملیار دۆلار بووه .
. ئوتێلی ناونیشانی ناوه‌ڕاستی شاری دوبه‌ی : به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته 991 پێ ، شه‌شه‌مین به‌رزترین ئوتێله له جیهان .
. ئوتێلی گراند لیسبوا : به‌رزی ئه‌م ئوتێله‌ش ده‌گاته 856 پێ و ده‌كه‌وێته ماكاو له وڵاتی صین . پێك دێ له 52 نهۆم و به به‌رزترین تاوه‌ر داده‌نرێ له‌م شاره .
_________________________________