مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئێچ تی سی htc

.
كۆمپانیای ئێچ تی سی تایوانی له‌كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایل (MWC 2015) كه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت و تا 5ی ئازار به‌رده‌وامه‌، په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی لادا به‌ناوی (HTC One M9) ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین هه‌واڵی دزه‌پێكراو له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌رباره‌ی ئه‌و مۆبایله‌.

وه‌ن ئێم، نوێترین مۆبایلی زنجیره‌ی وه‌ن ئێمی كۆمپانیای ئێچ تی سی-ه‌و چه‌ندین گۆڕانكاری و تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ زیادكراوه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زنجیره‌كه‌ی پێش خۆی.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:

قه‌باره‌ی شاشه‌: 5 ئینج

درێژی و پانی و ئه‌ستوری: 144ملم به‌ 69.7 ملم به‌ 9.6 ملم

كێش: 157 گرام

روونی شاشه‌: 1080 پیكسڵ (فوڵ ئێچ دی).

سیستمی پێكردن: ئه‌ندرۆید 5.0 لۆلیپۆپ (له‌گه‌ڵ ڕووكاری ئێچ تی سی سێنس).

پرۆسێسه‌ر:  810 سناپدراگن هه‌شت ناوكی به‌بنیاتی 64 بیت.

رام: 3 گێگابایت

بیرگه‌ی ناوه‌كی: 32 گێگابایت و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی (MicroSD Card) بیرگه‌كه‌ی زیادبكرێت.

جۆری سمیكارت: نانۆ سیم.

كامێرای دواوه‌: 20 مێگاپیكسڵ (ده‌توانێت ڤیدیۆ به‌ كواڵیتی 4K تۆماربكات).

كامێرای پێشه‌وه‌: 4 مێگاپیكسڵ‌ (ئه‌ڵتراپیكسڵ) كه‌ توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی هه‌یه‌ به‌كواڵیتی فوڵ ئێچ دی.

باتری: 2840 میلی ئه‌مپێر

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌: بلوتوس 4.1 ، DLNA ، NFC، ئێچ تی سی BoomSound، HDMI MHL.

وه‌ن ئێم 9 به‌ڕه‌نگه‌كانی زیوی و ره‌ساسی و ئاڵتونی و په‌مه‌یی له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌خرێته‌ زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌و نرخه‌كه‌ی 650 دۆلاره‌.

ئاماده‌كردنی: هزر كوردستانی
سه‌رچاوه‌: BGR ، The Verge


 _________________________________

You may also like...