چۆن بزانرێرت چ ڤیتامینیک لە جەستەداکەمە ؟
.
چۆن بزانرێرت چ ڤیتامینیک لە جەستەداکەمە ؟
هەندێك لەو نیشانانە ئاشكرا دەكەین كە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانرێت چ ڤیتامینێك لەجەستەماندا كەمە، كاتێكیش دەزانیت چ جۆر ڤیتامینێك لەجەستەدا كەمە پێویستە كۆمەڵیك خۆراك بخۆرێت بۆئەوەی جێگەی ئەو
ڤیتامینانە بگرێتەوە
گەر هەوكردنی بەردەوامت هەبوو بەتایبەت لەبەشكانی سەروەی ئەندامی هەناسە وەك
دەركەوتنی برین لەدەم ، شەو كوێری، ووشك بونەو قڵیشاوی پێست
مانی ئەوەیە ڤیتامین A كەمە لەجەستەت
ئەو خۆراكانەی لەوكاتەدا پێویستە بەكاربهێنیرێت
زەیتی جگەری حوت، پەنیر، شیر، كەرێ
ڕوەكی سەوز و ملوەن وەك سپێناخ ، گێزەر، كاهو، كەلەرم، تەماتە، پاقلەوات، قۆخ، شەربەتی پرتەقاڵ
لەكاتی هەستكردن بە ماندویەتی بەردەوام
نەبونی تەركیز ،قڵیشاندنی لیوەكان ،حەساسیەت بە ڕوناكی، دڵەڕاوكێ ی بەردەوام، ئارەقكردنەوە
لەو كاتەدا تۆ دەزانیت كە ڤیتامین B كەمە
پێویستە خومرە، جگەر، گۆشت، زەردێنەی هێلكە و سەوزەوات، میوە، پاقلەی سودانی، سپێناخ، كەلەرم، گێزەر بەكاربهێنرێت لەو بارەدا. گەر بەردەوام هەستت بە سەرماكرد، یان خوێن بەربونی پوك ،ساڕێژنەبونی برین بە ئاسانی لەو كاتەدا تۆ كەمی ڤیتامین C هەیە لەجەستەت پێویستە لەو بارەدا جگەر، سپڵا و خویەكی زۆر، شەربەتی لیمۆ، پرتەقال، شیلك، تور، سێو، كەلەرم، مەعدەنۆس، تەماتە بەكاربهێنرێت
گەر ئازاری جومگەكانت هەبوو
واتا كەمی ڤیتامین Dیت هەیە
رۆنی جگەری حوت، كەرێ ، ماست، زەردێنەی هێلكە، وەستان لەبەر تیشكی خۆر باشترین چارەسەرە. گەر هەستت بەماندوكردن كرد لەكەمترین جوڵە و برینەكانت بە هیواشی ساڕێژ بون ئەوە كەمی ڤیتامین Eیت هەیە ، پێویستە سەوزە گەڵاییەكان وەك كاهو ، جەرجیر، مەعدەنۆس، سپێناخ، زەیت بە گەنمە شامی، زەیتی صویا و گەنمە شامی سۆسی گەنم بەكاربهێنرێت
نهزانراوه
_________________________________