چۆن له‌سه‌ر ئێشه‌ خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت؟

چۆن له‌سه‌ر ئێشه‌ خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت؟

له‌كاتێكدا مرۆڤ توشی‌ سه‌ر ئێشه‌ ده‌بێت، هه‌ست به‌بێزارییه‌كی‌ زۆر ده‌كات‌و هه‌مو به‌رنامه‌و كاروباره‌كانی‌ لێ تێكده‌چێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و گرفته‌ش چه‌ند خۆراكێك هه‌یه‌، كه‌ ڕزگارتان ده‌كات له‌سه‌ر ئێشه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (عاله‌م حه‌وا) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌م خۆراكانه‌ له‌سه‌ر ئێشه‌ دورتان ده‌خاته‌وه‌ ئه‌وانیش:
شوتی‌ : شوتی‌ یه‌كێكه‌ له‌ومیوه‌ به‌سودانه‌ی‌ به‌چاره‌سه‌ری‌ سه‌ر ئێشه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ بڕێكی‌ زۆر ئاو له‌پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌، جه‌سته‌ش له‌كاتی‌ ژانه‌سه‌ردا پێویستی‌ به‌بڕێكی‌ زۆر ئاو هه‌یه‌.

په‌نیر‌و جۆره‌كانی‌: په‌نیر یارمه‌تی‌ پاڵپێوه‌نان‌و ئاسانكردنی‌ هاتوچۆی‌ خوێنی‌ ده‌بێت له‌ده‌ماره‌كانه‌وه‌ بۆ مێشك، به‌وه‌ش مێشك چالاك ده‌بێته‌وه‌‌و له‌سه‌ر ئێشه‌ ڕزگارتان ده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ژه‌می‌ به‌یانیاندا په‌نیر بخۆن.

فاسۆلیای‌ سور: له‌ڕوی‌ زانستییه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ فاسۆلیای‌ سور له‌چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك پێكدێت‌و مرۆڤ له‌سه‌ر ئێشه‌ ده‌پارێزێت، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی‌ به‌خواردنی‌ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوربن له‌ژانه‌سه‌ر.

خه‌یار: به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌یه‌كێك له‌و خۆراكه‌ به‌كه‌ڵكانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ خواردنی‌ خه‌یار له‌بیر نه‌كه‌ن.

سپیناخ: به‌هۆی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ به‌مه‌گنسیۆم‌و بونی‌ چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ كانزایی‌ تێیدا ده‌بێته‌ هۆی‌ چاره‌سه‌ر بۆ سه‌ر ئێشه‌، هه‌وڵبده‌ن له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار سپیناخ بخۆن.

ماسی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ئۆمێگا3: جۆره‌كانی‌ ماسی‌ وه‌ك (كالتۆنه‌، سه‌له‌مۆن، ماكرێل‌و سه‌ردین) ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌چه‌وری‌ ئۆمێگا3، ڕۆژانه‌ خواردنی‌ دو گرام له‌و جۆره‌ چه‌وریانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ده‌ردانی‌ (پرۆستاگلاندین) كه‌ ماده‌یه‌كه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕودانی‌ سه‌ر ئێشه‌.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


 _________________________________

You may also like...