چۆن خۆت له ئازاری پشت ده‌پارێزیت؟
چۆن خۆت له ئازاری پشت ده‌پارێزیت؟
پشت ئێشه یه‌کێکه له ئازاره زۆر بڵاوه‌کان، که زۆربه‌ی که‌س له ماوه‌یه‌کی ته‌مه‌نیدا تووشی ده‌بێت
.
پشت ئێشه یه‌کێکه له ئازاره زۆر بڵاوه‌کان، که زۆربه‌ی که‌س له ماوه‌یه‌کی ته‌مه‌نیدا تووشی ده‌بێت و به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه که هه‌موو دانیشتوانی ئه‌مریکا له ماوه‌ی
ته‌مه‌نیاندا ئ
ه‌گه‌ری تووشبوونیان به پشت ئێشه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌ده.
ئێمه لێره‌دا به‌پێی چه‌ند ڕێنماییه‌کی پزیشکه‌کانی مایۆ کلینیک چه‌ند ڕێگه‌یه‌کتان بۆ خۆپاراستن له ئازاری پشت ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
1- ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی: پزیشه‌که‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نن که ڕاکردنی ڕۆژانه و مه‌له‌کردن دوو چاره‌سه‌ری سروشتی زۆرباشن، که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی وا له ماسوولکه‌کانی پشتت بکات چالاكانه‌تر كاربکه‌ن.
2- چاره‌سه‌رێکی تری سروشتی ئه‌نجامدانی یاری له‌شجوانییه، به‌ڵام به‌تایبه‌تی ئه‌و یارییانه‌ی که سوودیان بۆ ماسوولکه‌کانی پشت و ورگ هه‌یه و ده‌بێته هۆی توندبوونه‌وه‌یان و له ئازاری پشت ده‌پارێزرێیت.
3- هه‌رگیز به‌پێوه له یه‌ک شوێندا مه‌وه‌سته، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد زۆر به پێوه بوه‌ستیت هه‌وڵبده شوێنه‌که‌ت بگۆڕیت، چونکه وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به بێ شوێن جوڵان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بارێکی قورس بخاته سه‌ر پشتتان .
4- له شوێنی کارکردنتان هه‌وڵبده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و کورسییانه دابنیشن که یارمه‌تی به شی خواره‌وه‌ی پشتتان ده‌دات و پشوو ده‌دات به ماسولکه‌کانی شان و ملتان .
5- ئاگاداری هه‌ڵگرتنی شتی قورس بن‌و هه‌وڵبده‌ن له‌کاتی هه‌ڵگرتنی هه‌ر جۆره که‌لوپه‌لێکدا زۆربه‌ی بارسته‌کان بکه‌وێته سه‌ر قاچتان نه‌ک پشتتان‌و هه‌وڵبده‌ن که سه‌ره‌تا که‌لوپه‌له‌که هه‌ڵده‌گرن دابنیشن دواتر به‌ره به‌ره هه‌ستن، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پاراستنی پشتتان له‌وه‌ی ئازارێکی به‌هێزی پێبگات.
_________________________________