سوانی‌ ئه‌ژنۆ

سوانی‌ ئه‌ژنۆ
سوان چییه‌ ؟….سوان نه‌خۆشیه‌كی‌ جومگه‌كانی‌ له‌شه‌ ، ڕووی‌ جومگه‌كه‌ بریندار ده‌بێ‌ و ئێسكی‌ ده‌وروبه‌ر ئه‌ستور ده‌بن و كاتێك ئه‌م ئێسكانه‌ ده‌ئاوسێن و بریندار ده‌بن ئیتر ده‌ست به‌ ئازار ده‌كه‌ن و جولاَنیان گران ده‌بێت.
ئه‌ژ
نۆ له‌ هه‌موو جومگه‌كانی‌ تر زیاتر تووشی‌ سوان ده‌بێت چونكه‌ هه‌ڵگری‌ هه‌موو له‌شه‌ و زۆرترین زه‌بری‌ له‌سه‌ره‌ .
سوان پرۆسه‌یه‌كی‌ هێواشه‌ و به‌ چه‌ندین ساڵ دروست ده‌بێت . له‌ سوانی‌ سه‌ختی‌ ئه‌ژنۆدا كڕكڕاگه‌ ی‌ نێوان ئێسكه‌كانی‌ ئه‌ژنۆ هێنده‌ ته‌نك ده‌بێته‌وه‌ ئیتر ناتوانێت ڕووی‌ ئێسكه‌كه‌ داپۆشێ و ئه‌و ڕووانه‌ لێك ده‌خشێن و ده‌خورێن و شێوه‌ ئێسكه‌كه‌ ده‌گۆڕێ‌ و ئێسكه‌كان له‌ شوێنی‌ خۆیان ده‌رده‌چن و ناڕێكی‌ دروست ده‌بێت .
هۆكاره‌كانی‌ سوانی‌ ئه‌ژنۆ كامانه‌ن ؟
1- ته‌مه‌ن
2- بۆ ماوه‌یی‌
3- ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌ زیاتر تووش ده‌بێ‌
4- قه‌ڵه‌وی‌
چۆن ده‌توانین سوانی‌ ئه‌ژنۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ؟
له‌ سواندا چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ نیه‌ . به‌لاَم هه‌ندێك رێ‌ً و شوێنمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردن :
1- ئازار و ناڕه‌حه‌تی‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌
2- ره‌ق بوون كه‌م بكه‌ینه‌وه‌
3- بریندار بوون و زه‌ره‌رمه‌ند بوونی‌ جومگه‌كه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.
4ـ ده‌رمان وه‌ك پاراسیتۆڵ ، ده‌رمانی‌ دژه‌ هه‌وكردنی‌ ناسترۆیدی‌ (nsaid) وه‌ك برۆفین. كرێمی‌ كاپسه‌یسین كه‌ ئازار و ڕه‌ق بوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌ . ده‌رزی‌ ستیرۆید بۆ ناو جومگه‌ یا ده‌رزی‌ هایه‌ڵ یورۆنان. چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ وه‌ك گه‌رمی‌ یان ساردی‌ …. ڕاهێنانی‌ به‌هێز كردنی‌ چوارینه‌ ماسولكه‌. به‌كارهێنانی‌ گۆچان ، دانیشتن و نان خواردن و نوێژ كردن له‌سه‌ر كورسی‌ ، نوستن له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌ و به‌كارهێنانی‌ كورسی‌ ته‌والێت . كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش.
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری‌ كاریگه‌ره‌ ؟
زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ سوانی‌ ئه‌ژنۆ پێویستی‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ نیه‌ به‌لاَم كاتێك ئه‌ژنۆ به‌ سه‌ختی‌ ده‌سوێت ئه‌وا یه‌كێك له‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت :
1-گۆڕینی‌ ته‌واوه‌تی‌ جومگه‌كه‌.
2-شتنی‌ ناو جومگه‌كه‌ له‌ ڕێی‌ دووربین (ناظور).
3-كڕاندنی‌ ئێسكی‌ ناو جومگه‌كه‌ و لابردنی‌ پارچه‌ كڕ كڕاگه

 _________________________________

You may also like...