” به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه جه‌نگی ڤێتنام راگیرا “
” به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه جه‌نگی ڤێتنام راگیرا ”
Phan Thi Kim Phuc
ئه‌وه‌ی له مێژووی جه‌نگ بزانێ و به تایبه‌ت جه‌نگی ڤێتنام ئه‌وا ده‌زانێ چۆن بوه چ كاره‌سات و كوشتاریهكی و زیانی به دوای خۆی دا هێناوه ، به‌هۆی گه‌وره‌ی ئه‌م جه‌نگه‌وه خه‌ریك بوو ببێته یه‌كێ له گه‌وره ترین جه‌نگی وێران كاری له مێژوودا له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌وه به ته‌واوی سه‌لمێندرا كه هیچ شتێك هیچ هێزێك نیه ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ خوێن رێژ و خراب و توند و تیژ بێت به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی خۆی ، به جۆرێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به مرۆڤی ئه‌كات لافا و زه‌مین له‌رزه و گه‌رده‌لولیش به مرۆڤی ناكا ، ملیۆنه‌ها منداڵ به‌هۆی جه‌نگ و ئاژاوه‌وه تیاچوون بێ ئه‌وه‌ی بزانن له‌سه‌ر چی جه‌نگ ئه‌كرێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بێ بۆچی ئه‌بێ به ناو ئه‌م وه‌زعه‌دا تێپه‌ر بن !
ئه‌م وێنه‌ی ده‌یبینن به یه‌كێ له كاریگه‌رترین وێنه‌كانی مێژوو دا ئه‌نرێ كه سه‌دان ملیۆن كه‌س به بینینی گریاون ئه‌م وێنه جێ ی خۆی له مێژوودا كرده‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه ئه‌مریكا جه‌نگی ڤێتنامی راگرت ، ئه‌و كچه كه له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێ ناوی ” كیم ” ه و خه‌ڵكی ڤێتنامه له ساڵی 1973 رۆژی 3 ی مانگی 6 دا ڤێتنامیهكانی باشوور قه‌صفی گوندی ترانج بانیان كرد كه ڤێتنامیهكانی باكور داگیریان كردبوو ، به بۆمبی گڕاوی و ناپاڵم
كه ده‌یان كه‌س له‌وێ كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون وه ده‌بینرا كۆمه‌لێك منداڵ را ده‌كه‌ن و ده‌موو چاویان ترس و خه‌فه‌ت و سه‌رسورمانی پێوه دیاره و كۆمه‌ڵێ سه‌ربازیش له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆن ، كیم له وێنه‌كه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ته‌واو له‌شی ڕووته ئه‌ویش به‌هۆی گه‌رمی بۆمبه‌كانه‌وه جله‌كانی و پشتی به ته‌واوی سووتاوه له‌شی وه‌كو مۆم له پشته‌وه تواوه‌ته‌وه ته‌نها ترس وای لێ كردوه بتوانێ ڕاكات ، كه‌سێك به ناوی نی‌ك ئاوت كه له هیندی چین له دایك بووه له‌و كاته‌دا له‌و شوێنه حازر بوو بوو كامێرای پێ بووه له‌و كاته‌دا وێنه‌ی كیمی گرتوه له پێش وله پشته‌وه دواتر وێنه‌كه به كاریگه‌رترین وێنه‌ی سه‌ده‌ی 20 هم دانرا وه خه‌ڵاتی بۆلیترز ی له‌سه‌ر وه‌رگرت له ساڵی 1973 ، كیم له به‌رده‌م وێنه گره‌كه ده‌وستێ و ده‌لێت : ئاو … ئاو …. ئاوم ده‌وێ ، گه‌رمه …گه‌رمه زۆرر گه‌رمه .
ئێستا كیم له كه‌نه‌دا ده‌ژی وه ژیانی هاوسه‌رێتی پێك هێناوه و منداڵیشی هه‌یه ، چه‌ند ساڵی دوای ئه‌و ڕووداوه كیم چاوی به‌و فرۆكه‌وانه كه‌وت كه قه‌صفی ئه‌و ناوچه‌ی كرد بوو هیچی نه‌كرد ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ بیبورێ و لێ ی خۆش بێت ، ژماره‌ی قوربانیانی جه‌نگی ڤێتنام زیاتر له 1 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س بوو وه 3 ملیۆن بریندار و 13 ملیۆن ئاواره ، هه‌ر به‌هۆی وێنه‌كه‌وه كاری گه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌مریكا و حوكمه‌تی ئه‌مریكا دروست كرد له‌به‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌نگه‌كه ڕاگیرا
ئاماده‌كردنی Maxwell
_________________________________