بزانە زۆر خواردنی خۆخ بۆ چی خراپە
خۆخ یەكێكە لەو میوانەی كە وێڕای ئەوەی میوەیەكی خۆش و بەتامە، هاوكات سوودێكی پزیشكی زۆریشی هەیە، زۆر جار ئەو میوەیە بۆ چەندین نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێت و لێرەدا چەندین سوودی میوە دەخەینەڕوو.
1.خۆخ ژانەسەر ناهێڵێت.
2.بەرگری لە ئاوی لووت دەكات.
3.ئاوی پاڵێوراوی خۆخ كرمی ناو گوێچكەی مرۆڤ لەناودەبات.
4.بەردی میزەڵدان فڕێدەدات و چارسەریە بۆ میزی خوێناوی.
5.دەمارەكان هێور دەكاتەوە.
6.پێستی مرۆڤ جوان دەكات.
پزیشكان و شارەزایان پێیان باشە خۆخ پێش خواردن بخورێت و هیچی بەسەردا نەخورێت، واتە بە سكی خاڵییەوە بخورێت، هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنی خۆخ دەبێتە هۆی برینداركردنی گەدەو ریخۆڵە.
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=36430
_________________________________