به‌رده‌وام كێشه …زیانێكی تری جگه‌ره كێشان !!!
لێكۆڵینه‌وه نوێكان دوپاتی زیانه گه‌وره‌كانی جگه‌ره كێشان ده‌كه‌نه‌وه ، كۆتا لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بوو ، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی زیاد بوونی زیبكه‌و بڵاوبونه‌وه‌ی به هه‌موو لاشه‌ی كه‌سه‌كه .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی تردا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پسپۆڕانی زانكۆی كینجز كۆڵدج له له‌نده‌نی به‌ریتانی ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه جگه‌ره كێشان ده‌بیته هۆی توش بونی كه‌سه‌كه به شێت بون و كێشه‌كانی تری عه‌قلی یاخوت مێشكی .
پسپۆڕان زیاتر ئه‌مه‌یان ڕوون كردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و نیكۆتینه‌ی له‌ناو جگه‌ره دا هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ری مۆخی كه‌سه‌كه درووست ده‌كات و له دواییشدا كێشه بۆ مێشكی كه‌سه‌كه درووست ده‌كات .
هه‌روه‌ها پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان توش بونی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشیكانی مێشكی (عقلی) دۆزیوه‌ته‌وه .
_________________________________