چۆن ده‌زانی ئیمانت لاوازه‌ ؟؟

mosque-1-1203-dcgjpg-41238cef132b4f93

كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ هه‌ن ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ تۆ ئیمانێكی لاوازت هه‌یه‌ و پێوسته‌ ئاگاداری خۆت بی :

. ئه‌نجام دانی گوناهو  هه‌ست نه‌كردن به‌ هیچ تاوانێك .

. بوونی دڵێكی ڕه‌ق و حه‌ز نه‌كردنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان .

. هه‌ست به‌ هیچ ناكه‌ی كاتی كه‌ گوێا له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئان ده‌بێ ، بۆ نموونه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سزاو پاداشتی هه‌یه‌ .

. زۆر به‌ زه‌حمه‌ته‌ له‌لات كه‌ زیكرو یادی خوا بكه‌یت .

. كه‌سێكی ڕه‌زیلیت و یارمه‌تی هه‌ژاران ناده‌یت .

. به‌ خه‌ڵكی ده‌لێ ی كاری چاك بكه‌ن و به‌خۆشت ئه‌نجامی ناده‌ی .

. حه‌ز به‌ پله‌ و پایه‌و سامان ده‌كه‌ی .

. حه‌ز ناكه‌ی موسڵمانان سه‌ربكه‌ون و خۆشبه‌خت بن .

 

…………….

سه‌رچاوه‌:rojana.net

 


 _________________________________

You may also like...