5 سودی سه‌رسوڕهێنه‌ری عه‌ره‌ق كردنه‌وه
به‌هۆی وه‌رزی هاوین و گه‌رمای له ڕاده به‌ده‌ره‌وه، رۆژانه عه‌ره‌قێكی زۆر ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌و عه‌ره‌ق كردنه‌وه‌یه به‌بێ سود نیه‌و گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه دیارترینیان:
1- توشنهبون به په‌تا: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی وبنگنی ئه‌ڵمانی عه‌ره‌قكردنه‌وه ده‌بێته هۆی پاراستنمان له توشبون به په‌تا و سه‌رما بوون.
2- ژه‌هره‌كانی جه‌سته: به‌هۆی عه‌ره‌قكردنه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ژه‌هرانه‌ی له‌جه‌سته‌ماندا دروستبون دێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌رده‌درێن.
3- پێستێكی جوان: عه‌ره‌قكردنه‌وه ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌كانی پێست و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه پێستمان جوانتر و چالاكتر ده‌بێت.
4- توانای به‌رگری: عه‌ره‌قكردنه‌وه به‌و پێیه‌ی مادده‌ی دژه به‌كتریای تێدایه، توانای به‌رگری جه‌سته زیاتر ده‌كات.
5- به‌ردی گورچیله: عه‌ره‌قكردنه‌وه له توشبون به به‌ردی گورچیله ده‌مانپارێزێت، به‌و پێیه‌ی له‌توانایدا هه‌یه ئه‌و ماددانه وه‌ده‌ربنێت كه ئه‌و به‌رده دروستده‌كه‌ن.
خه‌ڵك
http://xelk.org/xezan/dreja.aspx?=hewal&jmare=26090&Jor=52
_________________________________