چه‌ند ڕێنماییه‌کی گرنگ بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆشه‌ویست

سڵاوی خواتان لێبێ خۆشه‌ویستانم
چه‌ند ڕێنماییه‌کی گرنگ بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆشه‌ویست
د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان – هه‌ولێر
.

د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان – هه‌ولێر

چۆنیه‌تى خوێندن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان

.
تاقیكردنه‌وه‌كان گران یان ئاسان ، دڵه‌ ڕاوكێ و فشار دروست ده‌كه‌ن ، به‌لاَم نابێت لێبگه‌ڕێیت ،ئه‌م دڵه‌ ڕاوكێیه‌ له‌ ڕاده‌ى خۆی تێپه‌ڕ بكات ،چونكه‌ ئه‌و كاته‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاده‌وه‌رى (ژاكره‌)و بیركردنه‌وه‌ وته‌ركیز ده‌كات ، له‌ گرینگترین ئه‌و هه‌لاَنه‌ى خوێندكار یان قواتبی له‌ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامى ده‌دات
.
1. نه‌خوێندنى ڕۆژانه‌و كه‌ڵه‌كه‌ بوونى وانه‌كان له‌ سه‌ر یه‌كترى تا ڕۆژى تاقیكردنه‌وه‌ !
ئه‌مه‌ش ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ، كه‌سێك چه‌ند ژه‌مێك نه‌خوات ودوایی بیه‌وێت هه‌مووى به‌یه‌كه‌وه‌ بخوات ،یان ژوورێك پێویستى به‌ 10ڕۆژ بێت بۆ ڕێكخستن ، تۆ9ڕۆژ بێكار بیت وله‌ ڕۆژى ده‌یه‌مین هه‌موو كاره‌كه‌ بكه‌یت !
هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ڕۆژى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ زۆرماندووبێـت و دواى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش هیچی له‌ بیر نامێنێت . بۆیه‌ خوێندنى ڕۆژانه‌ پێویسته‌ تاكو بتوانیتبه‌ ڕێك وپێكى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌یت .
.
2. نه‌نوستن له‌ شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌دا ، ئه‌و خوێنكا وقوتابیانه‌ى كه‌وا ڕۆژانه‌ ناخوێنن ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌وا به‌ نیازى پله‌ى به‌رزن ، شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌كان شه‌و نخونى ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌یه‌ ! چونكه‌ باركردنى قورساییه‌كه‌ له‌ سه‌ر مێشك كه‌ هى ئه‌و نیه‌ ، ئێمه‌ش زۆر له‌و چیڕۆكانه‌مان بیستوه‌ ، كه‌وا قو تابی دواى هاتنه‌ ده‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ، ئاخ وحه‌سره‌ت بۆ لقێك یان پرسیارێك ده‌خوات له‌ یادى كردوه‌ ، یان نه‌یبینیوه‌ ! جگه‌ له‌وه‌ش ماند وكردنى مێشك له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ، توانای مێشك بۆ ئه‌نجامدان له‌ داهاتوشی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، ده‌بێت خوێندكار ئه‌وه‌ بزانێت ، شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌ك شه‌وه‌كانى تر ئاساییه‌ وهه‌مان بڕ خه‌وى پێویسته‌ ، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كیشی له‌ بڕی خه‌ووتن ، له‌سه‌ر حسابى تواناكانى مێشكه‌ ، قوتابى ژیر ! ئه‌م شه‌وه‌ش وه‌ك شه‌وه‌كانى تر بخه‌وه‌ ، ده‌روون ئارام به‌ ، ئه‌م خه‌وه‌ له‌ خوێندنى زیاد بۆت باشتره‌ !
.
3. خوێندن تا ئه‌و كاته‌ى ده‌چیته‌ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ ، هه‌ندێك له‌ خوێندكاران گوایه‌ به‌ ئه‌زموون بۆ یان ده‌ركه‌وتوه‌ ، خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك بابه‌ت به‌ر له‌ چوونه‌ ناو هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ دا هاتبێته‌وه‌ ، له‌ ڕاستیدا كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ ناكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌
له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان دا هاتبێـه‌وه‌ ، له‌ ڕڕستیدا كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ ناكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هاتبێـ باشتره‌ ، به‌لاَم دیسان له‌سه‌ر حیسابى بابه‌تى تر ده‌بێت وبه‌شێك اه‌ تواناكانى ده‌بات !
خوێندكارى ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ، لایه‌نى كه‌م 20-30 خوله‌ك به‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ، هیچ بابه‌تێك نه‌خوێنیته‌وه‌ وپشوى ته‌واو بدات ، ئه‌مه‌ش توانستى ئه‌قلى زیاد ده‌كات .
.
4- نه‌خواردنى نانى به‌یانى، هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌خواردنى ژه‌مى به‌یانى زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكى ئاسایى دروست بێت، بێگومان بۆ كه‌سێك كه‌ زۆرتر مێشكى ده‌خاته‌گه‌ڕ پێویست تره‌، زۆر له‌ قوتابیان و خوێندكاران رۆژى تاقیكردنه‌وه‌كان ژه‌مى به‌یانى ناخۆن، گوایه‌ ئاره‌زووى خواردنیاننییه‌!ئه‌مه‌ش له‌ رووى زانستیه‌وه‌ راسته‌ چونكه‌ فشارو دڵه‌راوكىَ گه‌ده‌ى مرۆڤ تووشى شڵه‌ژان ده‌كه‌ن و كه‌م ئاره‌زووى خواردن ده‌كات.
خوێندكارى ژیر ! هه‌وڵ بده‌ ئه‌م فشارو دڵه‌ راوكىَ یه‌ له‌سه‌رخۆت كه‌م بكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كوپێك شیریش بێت، ژه‌مى به‌یانى بخۆ، ئینجا ده‌زانى چه‌ند یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان.
.
5- خواردنه‌وه‌ى چاو قاوه‌ بۆ زیادكردنى ته‌ركیز و نه‌خه‌وتن، له‌ خاڵى دووه‌مدا باسى زیانى نه‌خه‌وتنمان كرد،زۆریش له‌ قوتابیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چاو قاوه‌و جگه‌ره‌و ریدبۆڵ و تایگه‌رو شتى تریش به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى خه‌و ده‌زڕێنن دڵه‌راوكێى مرۆڤیش زیاد ده‌كه‌ن و به‌م پێیه‌ش ته‌ركیز كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
قوتابى ژیر خۆت له‌ خواردنه‌وه‌ى زیاترى چاو قاوه‌و جگه‌ره‌و كهولیه‌كان دوور بگره‌، هه‌روه‌ها زیاد له‌ پێویست كاربۆهیدرات و شه‌كر مه‌خۆ، ئه‌مانه‌ هه‌مووى زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نن.
.
6- كاتێك بابه‌ته‌كان زۆرن نازانن له‌ كوىَ ده‌ست پێبكات؟ بۆیه‌ بۆیه‌ هه‌ندێكیان به‌ناچارى هه‌ندێك بابه‌ت به‌لاوه‌ ده‌نێن و هه‌ندێكى تر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هێواشى ده‌ست پێده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌بێت و نیوه‌ى بابه‌ته‌كه‌یان نه‌خوێندبێت، له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا موجازه‌فه‌یه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات، چونكه‌ ره‌نگه‌ 75%ى پرسیاره‌كانه‌ له‌و بابه‌تانه‌ بێت كه‌ ئه‌و نه‌یخوێندوونه‌ته‌وه‌.
قوتابى ژیر، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م كێشه‌یه‌ رزگارت بێت پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه‌، پاشان دووباره‌ به‌لێم به‌ ته‌ركیز بابه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه‌، هێڵ به‌ژێر بابه‌ته‌ گرنگه‌كاندا بهێنه‌، ئینجا سێباره‌ بیانخوێنه‌وه‌، پاشان هه‌وڵ بده‌ ئه‌وانه‌ى بۆ ئه‌زبه‌ر كردنن، بیاننووسه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى شیكار ده‌كرێن له‌سه‌ر كاغه‌زێك شیكاریان بكه‌.
.
7- زانستى ده‌روون ناسى ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌، كاتێك مرۆڤ له‌ناو پێخه‌فدایه‌و بیر له‌شتێك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نووست، ئه‌وا له‌نه‌ستى كه‌سه‌كه‌ بیر كردنه‌وه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌! بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر جێگادا وانه‌كان به‌مێشكتدا بێنه‌وه‌، تاكو له‌كاتى نوستنیشدا هه‌ر بخوێنیت!
.
8- خوێندنى به‌گروپ، زۆر كه‌س هه‌ن به‌ته‌نها نه‌بێت ناتوانن بخوێنن، هه‌ندێكى تریش، ته‌نها به‌گروپ ده‌خوێنن، ئه‌گه‌ر تۆ به‌نیازى نمره‌وئاستى به‌رزیت، ده‌بێت ساتێك له‌ خوێندن بۆ گروپ ته‌رخان بكه‌یت و ساتێكیش بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ته‌نها بخوێنه‌، ئه‌وانه‌ى به‌گروپ ده‌خوێنن، هه‌میشه‌ بابه‌ته‌كانیان ئاسانتر دێته‌وه‌ یاد، چونكه‌ له‌سه‌ر هه‌ر خاڵێك یان گرفتێك گفتوگۆیان كردووه‌، ئه‌وانه‌ى به‌ته‌نیا ده‌خوێنن، زیاتر ته‌ركیز ده‌كه‌ن و كه‌متر هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.
خوێندكارى ژیر، بۆ خۆئاماده‌كردنت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌گروپ بخوێنه‌، به‌لێم كه‌چویته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌یت به‌ته‌نها به‌ بابه‌ته‌كاندا بچۆره‌وه‌.
.
9- زۆركه‌س ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌ن، چ جۆره‌ شێوازێك بۆ خوێندن باشه‌؟ له‌ كاتێكدا ئه‌وان له‌ ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌ى خوێندنیاندا، دواى چه‌ندین هه‌وڵدان و هه‌ڵه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شێوازى دروست ، له‌ راستیدا هیچ شێوازێك نییه‌ بڵێین دروسترین شێوازى خوێندنه‌، هه‌ر شێوازێك قوتابى خۆى پێى خۆش بوو و سوودى لىَ بینى ئه‌وا بۆ ئه‌و باشترین شێوازه‌، بۆنموونه‌ هه‌یه‌ حه‌ز ده‌كات به‌ رۆیشتن بخوێنێته‌وه‌و هه‌یه‌ حه‌زى له‌ راكشان و پاڵكه‌وتنه‌.. یان دانیشتن..
.
::گه‌ورترین هه‌ڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ بته‌وێت لاسایى كه‌سێك بكه‌یته‌وه‌ له‌ شێوازى خوێندندا، بزانه‌ چ شێوازێك به‌ كه‌لكى تۆ دێت ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسكرا ته‌ندروسترین شێواز، شێوازى دانیشتنه‌ له‌سه‌ر كورسى!
.
10- زۆر كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌وا چه‌ندین كاتژمێریان خوێندووه‌، به‌لێم وه‌ك پێویست له‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌گه‌یشتوون، یان وه‌ك پێویست له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌لێمیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ ! به‌لێم كاتێك له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌یت ده‌بینیت ته‌لیسمه‌كه‌ ده‌شكێت! قوتابى هه‌یه‌ ده‌ڵێت من 8 كاتژمێرم خوێندو ئه‌وى تر ده‌ڵێت رۆژانه‌ دوو كاتژمێر ده‌خوێنم كه‌چى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ هیچم به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ ! له‌ راستیدا نموونه‌ى ئه‌وانه‌ وه‌ك نموونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ له‌ ناو به‌له‌مدایه‌و سه‌رى سه‌وڵه‌كه‌ى شكاوه‌و بێهوده‌ سه‌وڵ لێده‌دات! چونكه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ى له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ داناوه‌و ناوه‌ ناوه‌ نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت و زه‌نگێكى بۆ دێت!! لابتۆپه‌كه‌ى به‌رامبه‌ره‌و فه‌یسبووكه‌كه‌ى كراوه‌یه‌!! سیدیه‌كه‌ى پىَ كردوه‌و گوێى بۆ گۆرانى و مۆسیقا گرتووه‌، ناوه‌ ناوه‌ش گوىَ بۆ گفتوگۆى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ده‌گرێت! به‌ڕاست ده‌بىَ چ شوێنێك بۆ كاراكردنى مێشك و خه‌ریك كردنى به‌ خوێندنه‌وه‌ مابێت؟ خوێندكارى ژیر ئه‌وكه‌سه‌یه‌، كه‌ بڕیارى خوێندن ده‌دات، ده‌چێته‌ ژوورێكى به‌ته‌نیاو ئارام، مۆبایل و لابتۆپ و تى ڤى و ..هتد له‌ خۆى دوور ده‌خاته‌وه‌، هه‌موو هه‌سته‌كانى له‌ بینین و بیستن و بۆن و تام و به‌ركه‌وتن ده‌خاته‌ سه‌ر خوێندن (كاتژمێرێك له‌م جۆره‌ خوێندنه‌ به‌قه‌د 10 كاتژمێره‌ له‌ خوێندنه‌كه‌ى تر!)
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كى گرنگ بوون، زۆرێك له‌ خوێندكارو قوتابیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ رێنمایى دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان،
 ……………
ئه‌وه‌ى ماوه‌ ته‌نها چه‌ند تێبینیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار بتوانێت له‌ خوێندنى وانه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت.
.
1هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ وانه‌یه‌ك له‌ پێش مامۆستا بیت، واته‌ به‌ر له‌وه‌ى مامۆستا وانه‌كه‌ باس بكات تۆ خوێندوته‌وه‌، گرنگ نییه‌ چه‌ند تێگه‌یشتووه‌ یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵى تێگه‌یشتنت داوه‌.
2-رۆژانه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ هه‌موو ئه‌م وانانه‌دا بچۆوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ خوێندوته‌، ئه‌وه‌ ئاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌كات، ئینجا وانه‌كانى به‌یانى ئاماده‌ بكه‌.
3-هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌كى گشتى وانه‌كان بكه‌.
4-هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو، یان كاتى زیادت هه‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بوویت، به‌نووسین بابه‌ته‌كان بخوێنه‌وه‌ (ئه‌مه‌ یاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌كات) ئه‌گه‌ر له‌ قوتابخانه‌ بویت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت گفتوگۆبكه‌.
5- هه‌میشه‌ له‌ پۆلدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا بكه‌و هه‌میشه‌ له‌ خۆت بپرسه‌ بۆ؟ ئایا رێگاى تر هه‌یه‌؟..هتد
 .
…:…
رێز و خۆشه‌ویستم بۆ هه‌موم قوتابیه‌ك
هیوادارم هه‌موو سه‌ركه‌وتوبن و به‌ئاواته‌كانیان بگه‌ن
.
به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر
.

 _________________________________

You may also like...