پرۆگرامی(ئۆتۆمبێل) بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید
سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ئه‌مجاریش توانیم پرۆگرامێكی تر بخه‌مه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و به‌تایبه‌تیش سیسته‌می ئه‌ندرۆید ئه‌ویش پرۆگرامی(ئۆتۆمبێل) ه كه پێكهاتووه له چه‌ندین زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل به زمانی
شیرینی كوردی جێگای خۆیه‌تی لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسی به‌ڕێز كاكه (كاروان جاف) بكه‌م كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له ئه‌ستۆ گرت وه زۆر سوپاسی به‌ڕێز كاكه(فریاد ره‌وف) بكه‌م كه ئه‌ركی دیزایینهكهی له‌خۆ گرت
له ئێستادا ئه‌مه یه‌كه‌مین ڤێرشنییهتی كه دروستم كردووه وه به وه‌رگرتنی زانیاری و بابه‌تی زیاتر ڤێرشنه‌كانی تریش دروست ئه‌كه‌م ان شاءالله
..
قه‌باره‌ی به‌رنامه‌كه نزیكه‌ی 3 مێگابایته
لێره‌وه ئه‌توانیت پرۆگرامه‌كه بۆ مۆبایله‌كه‌ت دابه‌زێنیت
…
ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌توانیت بیانكه‌یت:- 1-زیادكردنی نیشانده‌ر كه ئه‌مه بۆئهوهدهبێت كاتێك ژماره‌ی لاپه‌ره‌یه‌ك دیاری ئه‌كه‌یت دواتر ئه‌توانیت به‌هۆی
ئه‌وه‌وه له‌به‌شی نیشاندهرهكان بچیته‌وه ناو هه‌مان لاپه‌ڕه 2-ئه‌نجامدانی كرداری گه‌ڕان به‌پێی ژماره‌ی لاپه‌ره
تێبینی گرنگ 1-هه‌ر به‌ڕێزێك هه‌ر بابه‌تێكی له‌لایه و به‌كۆمپیوته‌ر نوسراوه‌ته‌وه بۆمان بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ئه‌پلیكه‌یشن
بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 2-له ڤێرشنی دووه‌می به‌رنامه‌ی(ئۆتۆمبێل)دا هه‌ندێ زانیاری ترتان بۆ داده‌نێین چاوه‌ڕوانبن 3-له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی كۆكراوه‌ی كتێبی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی بن كه
له‌لایه‌ن به‌ڕێز(شاد حمه‌أمین)ه‌وه نوسراوه‌ته‌وه و كاری به ئهپلیكهیشنكردنی پرۆگرامه‌كه بۆ سیسته‌می
ئه‌ندرۆید له‌ئه‌ستۆی خۆم ئه‌بێت و خۆم ئه‌وكاره ئه‌كه‌م 4-پاش نوسینه‌وه و ته‌واوكردنی كتێبی كیمیای پۆلی 12 ی زانستی له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی به‌ڕێزه‌وه ان شاءالله
كه ته‌واو بوو ئه‌ویش ئه‌كه‌مه ئه‌پلیكه‌یشن بۆ مۆبایل و به‌تایبه‌تیش بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید
زیاتر…………
داوای لێبوردنیش له‌و به‌ریزانه ئه‌كه‌م كه سیسته‌می iOS به‌كارده‌هێنن چونكه له ئێستادا زانیاریم له‌سه‌ر
ئه‌وه وه‌رنه‌گرتووه كه چۆن بتوانم ئه‌و پرۆگرامانه‌ش تایبه‌ت به‌و سیسته‌مه دروست بكه‌م به‌ڵام ان شاءالله له
داهاتوودا هه‌ولی دروستكردنی ئه‌ویش ئه‌ده‌م
……………….
بلال علی محمد
_________________________________