(ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ر”دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت)
(ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستمان…. دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت)
.
♥♥♥
ئه‌بو زه‌ڕی غه‌فاری (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت خۆشه‌ویستم پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئامۆژگاری کردووم به شه‌ش شت که چاکه :
1_ ئامۆژگاری کردووم که ته‌ماشای له خۆم ده‌وڵه‌مه‌نتر نه‌که‌م ، هه‌ر ته‌ماشای له خۆم نزمتر بکه‌م.
2_ ئامۆژگاری کردووم که هه‌ژارانم خۆش بووێت.
3_ ئامۆژگاری کردووم سیله‌ی ڕه‌حم ( واته :سه‌ردانی خزمان و دۆستان) به‌جێ بێنم.
4_ ئامۆژگاری کردووم له پێناوی خوادا له که‌س نه‌ترسم.
5_ ئامۆژگاری کردووم هه‌ر قسه‌ی حه‌ق بڵێم با تاڵیش بێت بێ زه‌ره‌ری منیشی هه‌بێ.
6_ ئامۆژگاری کردووم که زۆر زیکری (لا حولة ولا قوة الا بالله) بکه‌م چونکه گه‌نجینه‌یه‌که له گه‌نجینه‌کانی به‌هه‌شت
.
.
_________________________________