سێ سەرەكی ترین هۆكارەكانی مردن بناسە
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، نەخۆشی پەستانی خوێن و جگەرەكێشان و بەكارهێنانی كهول لە سێ ترسناكترین مەترسییەكانی سەر تەندروستی مرۆڤن لە جیهاندا.
لەماوەی (20) ساڵدا، ئەم سێ نەخۆشییە سەرەكیترین هۆكاری مردن بوون لە پێش تەمەنی كامڵ بوون و لە پێش (مردن بەهۆی بەدخۆراكییەوە) دێن، بە ڕادەیەك كە زیاد لە نۆ ملیۆن هاوڵاتی بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە گیانیان لەدەست داوەو بەو پێیەش دەبێتە ترسناكترین هۆكاری مردن لە جیهاندا.
ڕێژەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی جگەرە كێشانەوە (6،3) ملیۆن و هەروەها بەكارهێنەرانی كهولیش (4،9) ملیۆن بووە.
توێژینەوەكە بە بەشداری چەندین زانای وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو كە تێیدا ڕێژەی گیان لەدەستدان و ڕێژەی ئەو كەسانەش كە لەژیاندا ماون، بەڵام بەدەست ئەو نەخۆشییانە دەناڵێنن لەماوەی (20) ساڵدا تۆماركراون.
..
سەرچاوە:كوردیو
_________________________________