سوده‌کانی سیر به خاوی
سوده‌کانی سیر به خاوی
كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد كه خواردنى سیر سودێگى گرنگ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت
.
سوده‌کانی سیر به خاوی
كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد كه خواردنى سیر سودێگى گرنگ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت به‌لام ده‌بێت سیره‌كه ئه‌وها بخورێت نه‌ك به كۆلاوى یان له‌ناو خواردنه‌كانى تردا .
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر كریستۆڤه‌ر گاردنه‌ر كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌كه وتى” كاتێك سیر له‌ناو خواردندا ئاماده‌ده‌كرێت هیچ كاریگه‌رێكى نییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆڵسترۆل له‌ناو خوێندا ، چونكه سیر گازى (ئه‌لیسین)ى تێدایه و سودهكهشى هه‌ر له‌و گازهدایه ، به‌لام دواى كۆلاندنى گازه‌كه له‌ناو ده‌چێت و هیچ كاریگه‌ریه‌كى باشیشى بۆ سه‌ر له‌شى مرۆڤ نابێت .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌ران هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى به‌ته‌مه‌ن كه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ به‌شداربوانى لێكۆلینه‌وه‌كه له ژێر چاودێرى توێژه‌راندا مانه‌وه ، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌به‌رده‌وامى ئه‌و كه‌سانه سیریان ده‌خوارد . له ئه‌نجامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ى كۆڵسترۆلى زیان به‌خش له‌ناو له‌شدا وه‌كو خۆى مایه‌وه .هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی كه له باره‌ی سیره‌وه ده‌كرێن كه گوایه بۆ دڵ و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه سوودی هه‌یه ، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه هیچ شتێكمان له‌و باره‌یه‌وه نهسهڵماندووه
.
_________________________________