چۆن تیژی بیبەر ناهێڵیت ؟؟

Hot red chili or chilli pepper isolated on white background cutout

بیبەری تیژ سوودی تەندروستی زۆری تێدایە، هەندێك جار وەك دژە نەخۆشییەكان ناسراوە، بەڵام بۆ تیژییەكەی دەبێت پەناببەیتە بەر ڕێگە چارەسەرێكی خێرا.

بیبەری تیژ مادەیەكی كیمیایی تێدایە بەناوی (كابستین) كە لەگەڵ ئاو كارلێك ناكات، بۆیە دەبێت پەنا ببەیتە بەر هۆكارێكی تر بۆ نەمانی تیژی بیبەر.

هەر كاتێك بیبەری تیژت خواردو گەرم بوو، ئەوا یەك لەمانە بخۆ (شیر، ماست، ئایس كرێم) بۆ ئەوەی تیژیەكەی نەمێنێت، بەتایبەتی شیر كە مادەی كازایینی تێدایە، كە هەڵدەستێت بەشكاندنی كابستین و وا دەكات تیژیەكە نەمێنێت، یان كەم بێت.

 

 

…………….

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

You may also like...