چوارده رێگا بۆ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی منداڵ له قسه‌كردن
14رێگا بۆ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی منداڵ له قسه‌كردن
زۆرینه‌ی دایكان و باوكان تووشی دودڵی و ڕاڕایی ده‌بن كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌چێته سه‌رو یه‌ك ساڵییه‌وه و به‌ڵام هیشتا زمانی نه‌هاتۆته گۆ بۆیه پسپۆرانی بواری منداڵان 14 ئامۆژگاری بۆ دایكان و باوكان ده‌خه‌نه روو تاوه‌كو منداڵ زووتر بتوانیت قسه بكات ئه‌وانیش :
…..
زۆرینه‌ی دایكان و باوكان تووشی دودڵی و ڕاڕایی ده‌بن كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌چێته سه‌رو یه‌ك ساڵییه‌وه و به‌ڵام هیشتا زمانی نه‌هاتۆته گۆ بۆیه پسپۆرانی بواری منداڵان 14 ئامۆژگاری بۆ دایكان و باوكان ده‌خه‌نه روو تاوه‌كو منداڵ زووتر بتوانیت قسه بكات ئه‌وانیش :
1. دڵنیابه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی قورگی منداڵه‌كه‌ت به‌تایبه‌ت ئامێری بیستن و زمان ئه‌ویش له‌رێگه‌ی بینینی پزیشكی پسپۆری تایبه‌تی ئه‌م بواره‌وه .
2. منداڵه‌كه‌ت دووربخه‌ره‌وه له ڕاڕایی و قه‌له‌قی و مه‌هێڵه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به كێشه‌كانی تۆ بزانێت و له‌به‌رچاوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر مه‌كه ،چونكه زۆرجار ئه‌و كێشانه وا له منداڵ ده‌كات بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و قسه نه‌كات .
3. هه‌وڵبده ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی و ئارامی بۆ دابین بكه چونكه منداڵ له‌و ژینگه‌یه‌دا زووتر گه‌شه ده‌كات و ئه‌و ژینگه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ زوو كه‌وتنه سه‌ر قسه لای منداڵ .
4. هه‌وڵبده به وورده فێلی تایبه‌تی خۆت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه‌وه‌ره ململانێ به‌شێوازی منداڵانه هه‌میشه‌ش هه‌وڵبده له‌پێش چاوی خۆی شته‌كانی بۆ روون بكه‌ره‌وه به ئاماژه بۆ كردن و به ووتنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێت تێی بگه‌ێنێت ئه‌و شته چییه .
5. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ره له كه‌وتنه سه‌ر قسه‌كردنی منداڵ به زوویی بریتیه له بوونی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ك دراوسێ و خزمان و هاوڕیان و هاندانی ئه‌و منداڵانه به یاریكردن له‌گه‌ڵی و كرانه‌وه هه‌روه‌ها هێنانی منداڵی تر بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت .
6. چوونه باخچه ساوایانه‌كان هۆكارێكه منداڵ به‌هۆیه‌وه توانای ئاخافتنی بۆ زیاد ده‌كات ،چونكه تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ منداڵ و دایه‌نگا دروست ده‌كات و هۆكارێكه بۆ بینیی شتی زیاتر .
7. زیاد قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ هۆكارێكه بۆ پراكتیزه‌كردنی ئاستی زمانه‌وانی منداڵ و چۆنێتی ده‌ربرینی چونكه قسه‌كردن رێگای سه‌ره‌كی فێربوونی زمانه .
8. شته‌كانی چوارده‌وری منداڵه‌كه‌ت به‌ناوی ئه‌وه ناوبنی به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و به‌ر ئه‌وه‌شتانه ده‌كه‌وێت ،وه‌ك ئه‌و بوكه هی تۆیه ،ئه‌و پۆشكانه هی تۆن و كۆمه‌ڵیكی تر .
9. له وتنه‌وه‌ی شته‌كان به‌رامبه‌ر به منداڵ هه‌وڵبده له ده‌ربرینه‌كانت هه‌ڵه نه‌كه‌یت تاوه‌كو منداڵ به‌هه‌ڵه وه‌رینه‌گرێت و ده‌ریببڕێت .
10. هه‌وڵبده وه‌كو دایك و باوك هه‌موو رۆژێك كاتێكی دیاریكراو بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌ت دابنێ و له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ونه قسه‌ی منداڵانه با منداڵه‌كه‌ت چاوت لێ بكات .
11. ده‌توانیت له‌رێگه‌ی گۆرانی و سرودی تایبه‌ت به منداڵه‌وه منداڵه‌كه‌ت هان بده‌یت بۆ قسه‌كردن .
12. بیده‌نگه به له‌به‌رامبه‌ر ووتنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه منداڵ له‌كاتی ووتنی شتێك ده‌یڵێت وازی لێ بهێنه با خۆی چاكی بكاته‌وه .
13. خوێندنه‌وه و پیشاندانی ئه‌و گۆڤار‌و كتێبانه‌ی كه وێنه‌ی له‌گه‌ڵدایه بۆ منداڵان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی فێربوون بیرشت نه‌چێت وێنه هۆكارێكی سه‌ره‌كی فێربوونه لای منداڵ .
14. ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن و كارلێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆندا هۆكارێكه منداڵ له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت به ره‌وانی قسه بكات و لێوه‌ی فێر بێت .
زۆرسوپاس بۆ گروپی پزیشكی دەریـــا
.
.
_________________________________