چۆنیەتی هێنانەوەی فایل و وێنە سراوەکان لە مۆبایلەکەت
بەناوی خوای گەورە
زۆر کەس داوای ئەم بابەتەی کردبوو بۆیە ئەمرۆ ویستم بۆتانی دابنێم چۆنیەتی هێنانەوەی سەرجەم فایل و وێنە سراوەکانی ناو هاندەکەت .
– رێگای یەکەم ( رۆت ) کۆمپیوتەر:
بەرنامەی Wondershare Dr.Fone for Android بۆ گەرانەوەی سەرجەم وێنە سراوەکان و سەرجەم داتاو فایلەکان و نامەکان……) ,
– چۆنیەتی بەکارهێنان :
1-بەرنامەکە لێرە دابگرە
2- ئەنتەرنێت بکوژێنەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دوای بەرنامەکە دابەزێنە.
3-ئەمە چاڵاک بکە Usb Debugging وەک لەوێنەکە دیارە .
5- مۆبایلەکەت بە کۆمپیوتەر ببەستەوە.
6- دوای ئەو جۆرە فایلە دیاری بکە کەدەتەوێت بیهێنیتەوە دوای کلیک بکە لەسەر Next.
7- بەرنامەکە داوای دەسەڵاتی گشتی دەکات بۆیە تۆش کلیک بکە لە Allow وەک دیارە لەسەر مۆبایلەکە.
8-دوای ئەوە بەرنامەکە بەدوای ئەو فایل و وێنانەدەگەرێت کە تۆ دیاریت کردووە وەک دیارە لەتەنیشتی بەرنامەکە .
9- دوای تەواو بوون کلیک بکە لەسەر Recover بۆ هێنانەوەی سەرجەمیان وە پاشەکەوت کردنی لەسەر کۆمپیوتەر.
———————————————————————————————————————————————
– رێگای دووەم بەبێ (رۆت) (کۆمپیوتەر) :
بەرنامەی Recuva بەرنامەیەکە بۆ هێنانەوەی داتا فایل و وێنەکان لەسەر هەموو جۆرە مۆبایلێک , ئەگەر تۆ جۆری مۆبایلەکەت چینی بێت وەک مۆبایلەکانی (Lenovo-Alcatel-Huawei-OPPO-…….) ئەوە تەنها ئەو داتایانە دێنیتەوە کەلەسەر میمۆری پاشەکەوت کراون .
– چۆنیەتی بەکارهێنان :
1- بەرنامەکە بۆ کۆمپیوتەر لێرە دابگرە.
2- میمۆری یەکەت ببەستەوە بە کۆمپیوتەرەکەت لەرێگای Adapter یان Reader.
2- دوای بەرنامەکە بکەوە کلیک بکە لەسەر Next ,دوای ئەو فایلە هەڵبژێرە کەدەتەوێت دوای کلیک بکە لەسەر Nextوەک دیارە لەوێنەکەدا.
3- دوای ئەمە On my media card هەڵبژێرە دوای کلیک بکە لەسەر Next وەک دیارە.
4-دوای کلیک بکە لەسەر Start چاوەرێ بکە تا گەڕان تەواو دەبێت.
5- دوای تەواو بوونی بەرنامەکە لەگەڕان تۆش کلیک بکە لەسەر Recover بۆ هێنانەوەی ئەو فایلانەی کە هاتونەتەوە.
6-بەشێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی فایلەگەراوەکان پاشەکەوت بکەیت).
– تێبێنی :
ئەگەر دەتەوێت نامەکانی ڤایبەر و واتسئاپ بهێنەوە ئەوە کلیک بکەلەسەر Restore folder structure لەدەستکاری یەکانی بەرنامەکەیە وەک دیارە لەوێنەکەش.
———————————————————————————————————————————————
–رێگای سێ یەم (بەبێ رۆت) (بەبێ کۆمپیوتەر) (لەرێگای مۆبایلەکەتەوە) :
ئەویش لەرێگای بەرنامەی DiskDigger Pro بۆ سیستەمی ئەندرۆید فێربوونی زۆر ئاسانە بۆیە وتم با زیاتر درێژەی پێ نەدەم .
لێرە بەخۆرایی دابگرە Download APK from Apkroids.Com
لێرەش بەپارەیە بەڵام وابزانم کەس دای ناگرێت هههه Download APP from Play Store
_________________________________