چۆن بزانی مۆبایله‌كه‌ت هاك كراوه یان نا. وه چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و هاندانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له ئێمه به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه ته‌نها ئامێرێك نییه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌لكوو ئه‌و سنورانه‌ی تێپه‌راندوه‌و بۆته به‌شێك له‌ژیانی هه‌ریه‌كه‌مان كه كۆمه‌ڵێك شتی تایبه‌تی تێدایه كه له‌وه‌یه حه‌ز نه‌كه‌ین بكه‌وێته ده‌ستی كه‌س وه‌ك وێنه یاخود ڤیدیۆ یاخود نامه‌و گفتوگۆی تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان یان هه‌ندێكمان له‌وه‌یه ئه‌كاونتی بانقیمان هه‌بێت بۆیه ئاسایشی ئه‌م هاندانه زۆر گرنگه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندان كه‌سی بێ كار به‌رده‌وام خه‌ریكی هاككردنی ئه‌م و ئه‌ون و مۆبایلیش بێ به‌ش نێێه له‌م مه‌ترسیه بۆیه له‌چه‌ن خاڵێكدا ئه‌و شتانه باسده‌كه‌م كه‌دوای هاككردنت لهمۆبایلهكهدا رووده‌دات تاكوو بتوانی به ئاسانی هه‌ستی پێبكه‌یت و بیناسیته‌وه
1-نه‌مانی شه‌حن به‌شێوه‌یه‌كی كتوپریان نا ئاسایی
دیاره شتێكی ئاساییه كه ورده ورده به‌پێی به‌كارهێنان شه‌حن له مۆبایلدا كه‌م ئه‌بیته‌وه به‌لام ئه‌گه‌ر هاتوو بی به‌كارهێنان یاخود بی هیچ هۆكارێك به شێوه‌یه‌كی كتوپر یان نائاسایی شه‌حن دابه‌زێت ئه‌وه له‌وه‌یه هاك كرابیت چونكه به‌رنامه‌كانی هاك له پشته‌وه كارده‌كه‌ن وه gps به‌كاردێنن كه ده‌بێته هۆی زوو دابه‌زینی شه‌حن
2-زۆردابهزینی كیلۆبایتی ئنته‌رنێت
گه‌ربێت و كیلۆبایتی ئنتهرنێتهكهت زۆر دابه‌زێت بۆ نمونه تۆ بهكاریناهێنی ئه‌بینی دابه‌زیوه یان زیاتر له راده‌ی به‌كارهێنانی خۆت داده‌به‌زێت یاخود زوو ته‌واو ئه‌بێت ئنتهرنێتهكهت ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هاك كرابێت چونكه په‌یوه‌ندی تۆ‌و هاكه‌ره‌كه به‌هۆی ئنتهرنێتهوهیهو بێ به‌كارهێنانی خۆت به‌رده‌وام كیلۆبایتی ئنتهرنێتهكهت كه‌م ده‌كات چونكه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ل هاكه‌ره‌كه به‌هۆی ئه‌وبه‌رنامه هاكه‌ی كه پێی هاك كراویت وه ئه‌گه‌ر بێت و وێنه یتخود ڤیدیۆ یان زانیاریه‌كانت راكێشێت به‌هه‌مان شێوه له ڕیی ئنته‌رنێته‌وه ئه‌بێت و كیلۆ بایتت زۆر ده‌روات
3-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی مۆبایل
ئاساییه له‌كاتی یاریپێكردنی مۆبایل یان به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ گه‌رم ببێت به‌لام گه‌ر هات و بێ به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ت پله‌ی گه‌رمی به‌رزبۆوه ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاك كرابیت چونكه هاكه‌ره‌كه له جیات خۆت ئیش له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ئه‌كات :)
4-بوونی ئه‌پلیكه‌یشنی نه‌ناسراو
كاتێك بینیت له‌مۆبایله‌كه‌تدا چه‌ن ئه‌پلیكه‌یشنێكی تێدایه كه بۆخۆت داتنه‌به‌زاندووه ئه‌وه دڵنیابه هاك كراویت
5-نامه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره
عاده‌ته‌ن هاكه‌ره‌كه هه‌ڵده‌ستی به‌ناردنی رهمزو هێماو چه‌ند فه‌رمانێك بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی خۆی بۆیه كه ئه‌و جۆره نامانه‌ت بینی ئه‌وه هاك كراوی له‌كۆتایدا تا ئه‌م خالانه زۆرتر لهمۆبایلهكهدا هاته‌دی ئه‌وا زیاتر دڵنیا ئه‌بی له هاك بوونت
چی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر:-
بچۆ چی ئه‌پلیكه‌یشنێك له مۆبایله‌كه‌تدا هه‌یه‌و نامۆیه بیسره‌وه له‌وه‌یه ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه ئه‌نتی ڤایرۆسێك بێت به‌س خۆت داتنه‌به‌زاندووه یان ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌یانیان بێت به‌لام خۆت داتنه‌ناوه ئه‌وه ئه‌بێ دیلێتی بكه‌یت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا دوای هه‌ڵگرتنی نوسخه‌یه‌كی وێنه‌و ڤیدۆو شته‌كانت هه‌روه‌ها ناوه خه‌زنكراوه‌كانی هانده‌كه‌ت ئه‌وا دۆخی كۆمپانیا كارا بكه واته بیگه‌رێنه‌وه سه‌ر رێكخستنی كۆمپانیا . فۆرمات. (ضبط مصنع)له‌بیرت نه‌چێت ئه‌م جاره ئه‌نتی ڤایرۆسێكی باش دابه‌زێنه بۆ ئه‌وه‌ی توش نه‌بیته‌وه