★ — لەدایکبوونی لینوکس — ★

★ — لەدایکبوونی لینوکس — ★

لە مانگی (ئاب)ی ڕۆژی 25ی ساڵی 1991، قوتابییەکی بەشی (زانستی بژمێری) بە ڕەگەز (فینلەندی) بە ناوی(لینوس تۆرڤاڵدس – Linus Torvalds) ڕاگەیاندێکی بۆ گرووپی (Usenet) لە ژێر ناوی (comp.os.minux) بڵاوکردەوە ، دەقەکەش بریتی بوو لە :
بە زمانی (ئینگلیزی):
“I’m doing a (free) operating system (just a hobby, won’t be big and professional like gnu) for 386(486) AT clones. This has been brewing since april, and is starting to get ready. I’d like any feedback on things people like/dislike in minix, as my OS resembles it somewhat (same physical layout of the file-system (due to practical reasons) (among other things).”
بە زمانی کوردی (سۆرانی):
من کار لەسەر (سیستەمە ئیشپێکردن)ێکی (بەخۆڕایی) دەکەم(تەنها ئارەزوویەکە، وەکوو gnu بەهێز و کارامە دەرناچێت) بۆ بژمێری جۆری ( (AT 386(486 ). ئەم (پڕۆژە)یە لە مانگی (نیسان)ەوە لەژێر کارکردندا بووە، وە دەستبەکار دەبێت بۆ ئەوەی ئامادە ببێت. پێم خۆشە ئامۆژگاری و ڕای ئێوە لەسەر ئەم (سیستەمە ئیشپێکردن)ە لە (minix)دا، لە (سیستەمە ئیشپێکردن)ەکەمدا تا ڕاددەیەک لێکچوون هەیە لەگەڵی (دیارە کە مەبەستی لە minixە) (لێکچوونەکەش ئەوەیە کە هەمان نەخشەی فیزیایی file-system یان هەیە(بەهۆی چەند هۆکارێکی کرداری) (لەنێو هەموو شتەکانی تردا، تەنها ئەمە لێکچوونەکە بوو ).
/*تێبینی: ناتوانرێت بەتەواوی هەمان قاڵبی دەقەکە بکرێتە کوردی، بەڵکو تەنها واتاکەی کراوەتە کوردی تاوەکوو ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن.*/
(تۆرڤاڵدس) ناووکی (لینوکس)ی درووستکرد، کە بە (Kernel) ناسراوە.
(ناووک – Kernel) بە تەنیا ناتوانێت (سیستەمە ئیشپێکردن)ێک پێکبهێنێت، بەڵام چەند ئامرازێکی GNU کە لەلایەن (Stallman)ەوە درووستکرابوون، یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی (سیستەمە ئیشپێکردن)ەکە بە ڕێکی بنیاتبنرێت، ئامرازەکانی (Stallman) وەکوو پڕۆژەیەک وابوو بەکارهێنرا بۆ درووست کردنی (سیستەمە ئیشپێکردن)ێک بە سەرکەوتوویی.

(تۆرڤاڵدس) هەستا بە لێکدانی (ئەو ئامرازانەی کە لەگەڵ GNUبوون) لەگەڵ (ناووک -Kernel), بەو شێوەیەش بناغەی (لینوکس)درووستکرا، کە هەتا وەکوو ئێستاش ناوی (لینوکس)بە سەربەرزی ماوەتەوە.
لەنێو گەشەپێدەرانی (UNIX)دا (تۆرڤاڵدس) ناوبانگییەکی زۆری بەدەست هێنا، کە وای لە (سیستەمە ئیشپێکردن)ەکە کرد لەسەر زۆربەی سەکۆکان هەڵبگیرێت. لێکچوونی (لینوکس) لەگەڵ (UNIX)دا وای کرد زیاتر خۆشەویستتر بێت، وە لە هەمووشی خۆشتر سەرچاوە-کراوەن و بەکارهێنەر ڕێپێنامەی هەموو نەرمەکاڵایک لەناو سیستەمدا هەیە.
دوای هەوڵدان و گەشەپێدانی (لینوکس)بە تەواوی، زۆرێک لە گەشەپێدەران دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی (سیستەمە ئیشپێکردن)ی (لینوکس)، لەوانەش: VA Linux , TurboLinux , Mandrakelinux , Red Hat , SuSE GMbH .
لە ئەمڕۆدا، (لینوکس) خاوەنی 2 بلیۆن دۆلار داهاتە، هەم لەگەڵ بەشگەکان و هەم لەگەڵ حکوومەت توانیویەتی بە پارێزراوترین و بەهێزترین (سیستەمە ئیشپێکردن) بمێنێتەوە.
بە هەزارەها بەشگە لە سەرتاسەری جیهاندا (لینوکس)بەکاردێنن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنەری زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی پارێزراوترین، بەهێزترین، نەرمترین، لۆجیکترین سیستەمە.
زۆربەی دەوڵەتەکان (لینوکس) بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی پارە و کاتی زیاتریان بۆ بمێنێتەوە، تەنانەت هەندێکیان هەڵدەستن بە دانانی دابەشکراوی تایبەت بەخۆیان.

 _________________________________

You may also like...