پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست پێ بكه‌یت – HTML !

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت 

پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست پێ بكه‌یت:
لهم وانهیهدا باس لهوه دهكهین كه چیمان پێویسته بۆ ئهم دهورهیه بۆ ئهوهی بتوانی پهڕهی وێبێك درووست بكهیت.
دهبێت چی بزانیت :
پێ ئهوهی دهست پێ بكهین دهبێت سهرهتا ههندێ زانیاریت ههبێت لهو سیستهكهی كه كاری پێ دهكهیت لێنكس یان ویندۆز یان ئهوانی تر. پاشانیش دهبێت ئهم شته سهرهتاییانه بزانی:
v      وێبگهڕ (Browser ) :
دهبێت وێبگهڕت ههبێت كه كاری ئهوهیه كه بهناو پهڕهكانی وێبدا دهگهڕێت وه له ڕیهوه تۆ دهتوانی ئهو پهڕهیهی كه درووستت كردووه پێشانی بدهیت. گرنگ نیه چی وێبگهڕیك بهكار دههێنیت، ئهوهی زۆر بهربڵاوه بریتی یه له گووگڵ كرۆم و مۆزێلا فایهر فۆكس و ئۆپێرا و ئینتهرێت ئێكسپلۆرهر.
ئهگهر ویندۆز بهكار دههێنیت ئهوا خودی خۆی ئینتهرنێت ئێكسپلۆرهری Internet Explorer تێدایه. وه بۆ 
ماكیش ئهوا (Safari ) وه له زۆربهی دابهشكراوهكانی لێنكسشدا وێبگهڕی فایهر فۆكس ههیه . ئهمانهی 
خوارهوه بریتین له باشترین و بهناوبانگترین وێبگهڕهكانی جیهان

Mozilla Firefox       Safari         Internet Explorer
                 Opera    Google Chrome      Baidu Browser 

به ئارهزوو و خواستی خۆت كامهیان بهباش دهزانی ئهوهیان بهكاربهێنه. له وانهكاندا حه‌‌زمان له كامیان بوو ئهوهیان بهكاردههێنین. 
v      تێكست ئیدیتهر (Text Editor):
پاش ئه‌وه‌ی وێبگه‌ڕێكت هه‌ڵبژارد كه‌ بۆ پێشاندانی ده‌رئه‌نجتمی ئه‌و كۆدانه‌ی كه‌ نووسیوتن ئه‌وا پێویسا به‌ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ كۆده‌كانی تێدا بنووسیت كه‌ ئه‌ویش پێی ده‌وترێت ( Text Editor) . ما شاء الله گه‌لێك زۆر تێكست ئیدیته‌ر هه‌یه‌ وه‌ك له‌ ویندۆزدا خۆی تێدایه‌ نۆتپاد ( Notepad )  كه له‌سه‌ر شاشه‌ كلیكی ڕاست بكه‌ پاشن هه‌ڵیبژێره‌.وه‌ له‌ ماكدا TextEdit وه‌ له‌ لێنكسدا Pico  Nano و كۆمه‌ڵێ زۆری تر هه‌ن .
ئه‌مانه‌ش كۆمه‌لێ تێكست ئیدیته‌ری به‌ناو بانگن .
Notepad++     Atom   Brackets   Sublime     Vim

* له‌وانه‌یه‌ زۆر به‌رنامه‌ی وه‌ك دریمویڤه‌ر و مایكرۆمیدیا و زۆرێكی تر بیستبێت كه‌ خۆی په‌ڕه‌ی وێبت بۆ دیزان ئه‌كات یاخود زۆر یارمه‌تیت ئه‌دات بۆی بیكه‌یت ئه‌وا له‌ بیری خۆتی به‌ره‌وه‌. خۆت ده‌بێت هه‌ڵسیت به‌ كاره‌كان و فێر بیت نه‌ك بۆت بكرێت. بۆیه‌ بۆ جیگره‌وه‌ی پێویستمان به‌ تێكست ئیدته‌رێكی زۆر سادده‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆت هه‌ڵبسیت به‌ نووسین كۆده‌كان نه‌ك خۆی بۆت بنووسێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ من پیشنیاری تێكست ئیدیته‌رێكی وه‌ك نۆتپاد ئه‌كه‌م كه‌ ده‌ست تێوه‌رناداته‌ نووسنی كۆده‌كان وه‌ خۆت باڵا ده‌ستیت. وه‌ هه‌ووه‌ها هه‌ر كاتێك خۆت هه‌ڵه‌ت كرد ده‌توانی خۆت به‌دوای بگه‌ڕیت و لێوه‌ی فێربیت و ده‌ستت له‌گه‌ڵ كۆد نوسن ڕابێت .
بۆ به‌رده‌وام بوون ته‌نها پێویستت به‌ ویبگه‌ڕیك و تێكست ئیدیته‌رێكی سادده‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م شته‌ سه‌ره‌تانه‌ش بزانی ئه‌وا چاكتره‌ .
§         چۆنیه‌تی درووستكردنی فۆڵده‌رو فایل.
§         چۆنیه‌تی نوسین له‌ ناو فایلێك و خه‌زن كردنیان .
§         زانینی جۆره‌كانی فۆڕماتی وێنه‌ ، PNG و ئه‌وانی تر.
§         كه‌مێك زانیاری له‌سه‌ر كۆده‌كانی ڕه‌نگ ، RGBو Hex .
ئایا پێویستت به‌ ئینته‌رنیت ده‌بێت ؟

ئه‌و په‌ڕه‌ وێبهی‌ كه‌ درووست كردووه‌ له‌ ناو تێكست ئیدیته‌ره‌كه‌ وه‌ ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه‌ پیشانی بده‌یت، ئه‌وا پێویست به‌وه‌ نه‌كات په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌بێتده‌توانی بیكوژێنیته‌وه‌ كۆده‌كانت پێشان بده‌یت.

پاشان دوای ئه‌وه‌ ؟

به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینانه‌ وه‌ له‌كاتی بینیی كۆده‌كاندا، ئه‌وا تۆش بیان نووسه‌ به‌ ده‌ستی خۆت بۆ ئه‌وه‌ی زوو ده‌ستت له‌گه‌ڵیان ڕا بیت و فێربیت
#Th3_XM0sl1m


 _________________________________

You may also like...