چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆ به‌ ئینته‌رنێتى خۆڕایى كۆڕه‌ك تلیكۆم و ز‌ین

كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌ رێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ 30 وڵاتى جیهان دابین كردووه‌ .
كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه‌ وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شى هاووڵاتیانى عێراق ده‌كات .
له‌ ماوه‌ى رابردوودا و  له‌ رێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه‌ ده‌توانرا وێنه‌ و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه‌ وه‌ستێندرا .
دیاره‌ به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ، ته‌نها ده‌توانن له‌ ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به‌ بێ وێنه‌ سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆر رێگا هه‌ن كه‌ ده‌توانیت  ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشكێنن وسوودمه‌ند بن له‌  بیبنینى وێنه‌كان .
بۆ وانه‌ى ئه‌مجاره‌مان یه‌كێك له‌ رێگاكانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ به‌كارهێنه‌رانى كۆره‌ك تلیكۆم و ز‌ین ده‌توانن به‌ ئاسانترین شێوه‌ و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكى ساده‌ ئه‌وا به‌ ئاره‌زووى خۆتان وێنه‌ و ڤیدیۆ و هه‌ر ماڵپه‌رێك بتانه‌وێت بیكه‌نه‌وه‌ .
بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره‌ پێویستت به‌ دوو  ئه‌پلیكه‌یشن هه‌یه‌
یه‌كه‌م : ئاى زۆرن
دووه‌م : ئۆپیرا مینى

 _________________________________

You may also like...