لە ئایفۆنە نوێیەکەدا چاوەڕێی ئەم گۆڕانکارییە بن

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ لە چەند مانگێکی داهاتوودا نوێترین ئايفۆنی رابگەیێنێت و لە ئێستاوە بەهۆی وێنە و زانیاری دزەکراوەوە هەندێک تایبەتمەندی ئەم ئامێرە نوێیە ئاشکرابوون.
بە گوێرەی ئەو وێنە دزەکراوانەی لە ماڵپەڕی (مۆبی پیکەر) بڵاوبوونەتەوە، شێوەی ئایفۆنە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ کەمترین جیاوزای لەگەڵ ئایفۆن 6sدا هەیە، بەڵام گۆڕانکاری لە هەندیك وردەکاریدا بەدیدەکرێت.
دیارترین گۆڕانکاری لابردنی دوگمەی (هۆم)ە و دانانی ناوچەیەکی تەچ-ە لە جێی، واتە هاوشێوەی شاشەکە لە رێێ تەچ-ەوە دەگەڕێیتەوە بۆ هەڵبژاردەی هۆم.



ئەگەر لە وێنەکە وردببینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە جێی دوگمەی هۆمەکەدا، تەنها چێوەیەکی بازنەیی هەیە، کە پیدەچێت بە تەچ کار بکات، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییە بچوکەوە چاوەڕوان دەکرێت ئەیفۆنە نوێیکە باریکتر بێت و لەرێی ئەو تەچەوە 
فەرمانی زیاتر و جۆراوجۆر جێبەجێبکرێت.




 _________________________________

You may also like...