ته‌نها به‌زانينى ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ت ئه‌كاونتى فه‌يسبوكه‌كه‌ت هاكده‌كرێت

ماڵپه‌ڕى “روسيا اليوم” بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند توێژه‌رێكى بوارى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارييه‌كان، رايانگه‌ياندووه‌، پێويسته‌ هاووڵاتيان ئاگادارى ئه‌و ژماره‌ مۆبايله‌ بن كه‌ بۆ پاراستنى ئه‌كاونتى فه‌يسبوكه‌كه‌يان دايانناوه‌، چونكه‌ هاككه‌رزه‌كان رێگه‌يه‌كى ئاسانيان له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و ژماره‌ مۆبايله‌ دۆزيوه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ ئه‌كاونتى فه‌يسبوك.

ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه‌، هاككه‌رزه‌كان بۆ هاككردنى ئه‌كاونتى فه‌يسبوك پشت ده‌به‌ستن به‌ زانينى ژماره‌ى مۆبايلى كه‌سه‌كه‌ و ماڵپه‌ڕى “SS7” Signalling Systeme Number 7 كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزارى تۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كانى نامه‌ى خۆرايى و رێنمايى و گواستنه‌وه‌ى زانيارييه‌كان.

له‌و رێگه‌يه‌وه‌ چه‌ند كردارێك هه‌يه‌ له‌نێو ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا جێبه‌جێى ده‌كه‌ن و ئه‌كاونتى فه‌يسبوكه‌كه‌ت ده‌شكێنن و زۆر به‌ئاسانى ده‌توانن ده‌ستى به‌سه‌ردابگرن.

ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگه‌ى سه‌رنجه‌، هه‌رچه‌ندى ژماره‌ى نهێنى ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌هێز بێت، ناتوانرێت رووبه‌ڕووى ئه‌م رێگه‌يه‌ى كه‌ توێژه‌ران ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن ببێته‌وه‌، چونكه‌ هاككه‌رزه‌كان سه‌ره‌تا له‌ رێگه‌ى Forgot Account فه‌يسبوكه‌وه‌ ده‌يانه‌وێ بچنه‌ ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌يسبوك داواى ئه‌و كۆده‌يان لێ بكات كه‌ بۆ مۆبايله‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و كۆده‌،‌ ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ت له‌ تۆڕى SS7 به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستبهێنن.

تێبينى/ ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌يه‌كه‌ و هيچ مه‌به‌ستێكى فێركارى له‌پشته‌وه‌ نييه‌.

K24- هه‌ولێر


 _________________________________

You may also like...