Pitivi: بەهێزترین نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوەیە بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ
سڵاوی خوای گهورهتان لێ بێت
–
Pitivi نەرمەکاڵایەکی ناسراوە لەنێو بەکارهێنەرانی لینێکسدا، لەڕووی کوالێتی و چالاکی و هەستیاری و زیرەکییەوە زۆر نایابە، کە بەکاردێت بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لە سیستەمە کارپێکردنی لینێکسدا.
یەکەم وەشانی سەرەکی ئەم نەرمەکاڵا نایابە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی مایسی ساڵی 2004، کە لەژێر ڕێپێنامەی LGPLدا بڵاوکرایەوە.
نەرمەکاڵایەکی هەستیار و بەهێزە، کەسی شارەزاشی دەوێت تاوەکوو تەواوی ئامرازەکانی تێبگات.
بە سەدەها ئیفێکت و جووڵە و فلتەر و … تێدایە.
زۆربەی ئەو ئامرازانەی کە لە نەرمەکاڵای بەناوبانگی Camtasiaی ویندۆوزدا هەن، بوونیان هەیە.
داگرتنی نەرمەکاڵاکە:
سەرەتا پێویستە ئامرازی FlatPakت دامەزراندبێت
دامەزراندنی FlatPak بۆ فیدۆرا:
sudo dnf install flatpak
بۆ دیبیان و ئەوانەی کە لەسەریەوە بنیاتنراون:
wget -O – https://sdk.gnome.org/apt/debian/conf/alexl.gpg.key|apt-key add –
پاشان
echo “deb [arch=amd64] https://sdk.gnome.org/apt/debian/ jessie main” > /etc/apt/sources.list.d/flatpak.list
پاشان
sudo apt install apt-transport-https
پاشان
apt update
دواتر
apt install flatpak
بۆ گینتوو
https://github.com/fosero/flatpak-overlay
بۆ ئوبونتو
sudo add-apt-repository ppa:alexlarsson/flatpak
پاشان
sudo apt update
پاشان
sudo apt install flatpak
ئێستا دەست دەکەین بە دامەزراندنی نەرمەکاڵاکە
یەکەم
curl https://git.gnome.org/browse/pitivi/plain/build/flatpak/pitivi-flatpak -Sso pitivi-flatpak
دووەم
chmod +x pitivi-flatpak && ./pitivi-flatpak –use-remote
وهریگیراوه له ماڵپهڕی قهزوان
نووسهری بابهت كاك محمد ههورامی
_________________________________