چۆنیه‌تی نووسینی كۆمانده‌كان: نووسن + ڤیدیۆ!
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت
–
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسینی فرمانه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین فرمانه‌كان له تێرمیناڵ چۆن ده‌نووسرێت. بۆ كردنه‌وه‌ی تێرمیناڵ به خێرایی ئه‌وا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل په‌نجه دابگره له‌سه‌ر Ctrl + Alt + T. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه.
farman@qezwan: ~$
یه‌كه‌م به‌ش بریتی یه له ناوی به‌كارهێنه‌ر ( farman ) و @ واته ( له ناو ) وه به‌شی دواتر كه نووسراوه (qezwan)بریتی یه له هۆست یاخود ناوی كۆمپیوته‌ركه‌ت. دوای ئه‌وه ( : ) دێت پاشان هێمای دێلتا (~) كه به‌مانای ئه‌وه دێت له ناو بوخچه‌ی ماڵه‌وه‌ی بهكارهێنهریت (Home). كۆتا به‌ش برتی یه له هێمای دۆلار ($) كه واتای ئه‌وه‌یه تۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایت وه یان هیمای هاش (#) داده‌نرێت له جێی كه واتای ئه‌وه‌یه تۆ به‌ركارهێنه‌ری باڵایت كه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر وایه.
ئێستا زانیمان به‌شه‌كان چین ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه بزانین چۆن فرمانه‌كان دهنوویسن .
فرمانه‌كان زۆرن بۆیه هه‌ر یه‌كه‌و له فرمانه‌كان كارێكی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م فرمانانه ده‌توانی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی بگۆریت كه ئه‌ویش له ڕێی ئۆپشن ( option ) ه‌وه ده‌بێت. وه دوو جۆر ئۆپشن هه‌یه ئۆپشنی درێژ و ئۆپشنی كورت. ئۆپشنهكان له فرمانێكه‌وه بۆ فرمانێك ده‌گۆڕدرێن . ئۆپشنی كورت به یه‌ك داش ( – ) ده‌نووسرێت وه ئۆپشنی درێژیش به دوو داش (–) ده‌نووسرێت. وه مه‌رج نیه هه‌موو فرمانه‌كان ئۆپشنیان هه‌بیت.
ڕێسای نووسنی فرمانه‌كان …
CommandName -[Options]
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسنی فرمانه‌كان ئه‌وا سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ بكه به زمانی شیرنی كوردی،
فه‌رموون :
به‌سته‌ری ڤیدیۆ
#Th3_XM0sl1m
_________________________________