ئەم تایبەتمەندییەی ئایفۆن ٧ سەرسامت دەکات


سڵاو ئەزیزانی مەڵپەری زانیاری 

لەم بابەتەدا باس لە تایبەتمەندی ئایفۆن ٧ دەکەین کە وا دەکات سەرسامبیت 

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو باسی لەوە کردووە کە ئایفۆنی نوێ بەدڵنیاییەوە خاوەنی دوو تایبەتمەندی زۆر گرنگ دەبێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای فاکسن کە یەکێکە لە بەرھەمھێنەرەکانی ئایفۆن چەند زانیارییەکی لێوە دزەپێکراوە، ئەوانەش باسیان لەوە کردووە کە ئایفۆن ٧ بەدڵنیاییەوە خاوەنی تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێ وایەر دەبێت و ئەوەش رێگە دەات واز لە کێبڵی بارگاویکردنەوەکەت بھێنیت و پێویستت پێی نییە.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەش ئایفۆن ٧ پڵەس خاوەنی تایبەتمەندی دژە ئاو و تەپ و تۆز دەبێت و ئەوەش وادەکات زیاتر لەبار بێت بۆ ئەو کەسانەی کە کارێکی نالەباریان ھەیە، ھەروەھا ھەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن  لە مانگی ٩دا ئەپڵ نمایشی بکات و تەواوی تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا بکات.
ئامادەکردنی : نەوشاد حسێن

 _________________________________

You may also like...