ڕوونکردنەوەیەک لەسەر شێل کە بە خوێنی لینوکس دادەنرێت!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
سیستەمی کارپێکردنی لینوکس، لە کۆمەڵیك پارچە پێکهاتووە کە گرنگترینیان بریتییە لە ناوک (kernel) کە بە دڵی سیستەم هەژمار دەکرێت، لێرەدا بە ڕێکەوت ناوبراوە بە (Shell) کە ئەمیش وەک بەرگێکە بەدەوری ناوکی لینوکس. زۆر جاریش بە Bash ناو دەبرێت لە سەرجەم دابەشکارەکانی لینوکس.
bash بەرپرسە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکان بۆ نمونە ئەو فەرمانانەی ترمیناڵ جێبەجێ دەکرێن، کە بەپرسە لە وەرگرتنی فەرمان و ناردنی بۆ ناوک (kernel) و مامەڵەکردن لەگەڵیدا. 
کاتێک هەڵدەستی بە جێبەجێکردنی ls لە ترمیناڵ، کە سەرجەم پەڕگە و بوخچەکانی بەردەست لە ڕێڕەوەکە پیشان دەدات لە نێو ترمینال دا، لێرەدا Bash خۆکارانە هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی بەرنامەکە لە ڕێڕەوی /bin/ls، دواتر بەرنامەکە جێبەجێ دەبێت و سەرجەم پێکهاتەکان لە ڕێڕەوی ئێستاکە پیشان دەدات.
shell Script، مەرج نییە تەنها فەرمانە سادەکان بێت وەک ls و pwd، دەشێت ڕستەی مەرجی لەخۆ بگرێت یان گۆڕاوەکان و و کە بەڕاستی زۆر فەرمانی ئالۆزتری تێدایە، بەکارهێنانی ئەم جۆرە فەرمانانە هەموویان بەپێی ئامانجی شێل سکرێپتەکە دەگۆڕێن.
ئەمە نمونەیەکی زۆر سادەیە لە پەڕگەی شێل سکرێپت، کە هەڵدەستێت بە پرسیارکردن لە ناو و تەمەنت و دواتر هەڵدەستێت بە چاپکردنیان.
کۆد:
#!/bin/bash
echo “Enter your name:”; read name
echo “Enter your age:”; read age
echo “Hello $name, Terminal Zone Bot Says: you are $age years old!”!”
ئەم فەرمانانە کۆپی بکە و لە پەڕگەکەیەکی بەتال دابنێ و دواتر بەناوێک و پاشگری .sh پاشەکەوتی بکە بۆ نمونە terminalzone.sh، گریمان لە بوخچەی Home پاشەکەوتت کردوە یان لە Desktop ، هەر شوێنێک بێت گرنگ ئەوەیە بزانیت لەکوێ داتناوە.
دوای ئەوەی ئەم سکرێپتەت پاشەکەوت کرد، ئەم کردارە ئەنجام بدە بۆ پێدانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی پەڕگە:
– سەرەتا گریمان پەڕگەکە لە Desktop پاشەکەوت کراوە ، ترمینال بکەوە و بنووسە:
کۆد:
cd Desktop
– پاشان دەسەڵاتی پەڕگە زیاد بکە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بخوێندرێتەوە لە ترمیناڵ، بەم فەرمانە سادەیە: 
کۆد:
sudo chmod 755 terminalzone.sh
– ئێستا بۆ خوێندنەوەی سکرێپتەکە ئەم فەرمانە بنووسە:
کۆد:
./terminalzone.sh
* ناوی خۆت بنووسە، تەمەنی خۆت بنووسە، ئەمیش هەڵدەستێت بە چاپکردنی نووسراوەکان.
ئەمە نموونەیەکی زۆر سادە و ساکار بوو لە شێل.
هیوادارم سوودی هەبێت
نووسه‌ر : كاك سام 
له‌ كورد لێنكسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ 

 _________________________________

You may also like...