پێویسته چی بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی مێشكێكی ته‌ندروست و ساغمان هه‌بێ؟
هه‌موومان ده‌زانین كه جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆن كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌نروستی جه‌سته‌و مێشك درووست ده‌كات ، به‌ڵام زۆربه‌مان بێ ئاگاین كه كاریگه‌ری ئه‌م جۆره خواردنانه چه‌نده ده‌خایه‌نێ و سوود و زیانه‌كانی له كوێ دانه .
به گوێره‌ی وته‌ی دكتۆرێكی ده‌روونی ، كه‌می جۆری خواردنی باش و هه‌ڵه‌ی گه‌وره له خواردندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی كه‌سه‌كه و له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریش درووست ده‌كات له‌سه‌ر كار‌و چاڵاكیه‌كانی مێشك .
جا بۆ ئه‌وه‌ی كێشكێكی ته‌ندروست و بێ كه‌شه‌كان هه‌بێ و هه‌روه‌ها دڵ و ده‌رونێكی پڕ له خۆشبه‌ختی وكارامهشمان هه‌بێ ، ئه‌وا ده‌بێ گۆڕانكاری له جۆری خواردنه‌كانمان بكه‌ین و ئه‌وه‌ی پێویست بێ بۆ جه‌سته زیاتر گرنگی پێ بده‌ین .
له‌به‌ر ئه‌وه دكتۆرێك به‌ناوی در‌و ڕه‌مزی كه دكتۆرێكی ده‌روونیه ئاماژه به كۆمه‌ڵێك جۆری خواردن ده‌كات كه زۆر پێویسته رۆژانه گرنگیان پێ بده‌ین :
. سه‌وزه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ : له پاڵ خواردنی گۆشتی مریشك و په‌تاته و جۆره‌كانی تری خواردن ،له‌وانه‌یه جه‌سته‌ت به‌ته‌واوی ڤیتامین و پێكهاته خواردنه به‌سووده‌كانی وه‌رنه‌گرتبێ ، بۆیه پێویسته گرنگی زۆر به سه‌وزه‌واته‌كان بده‌یت له‌وانه بیبه‌ری سوور یان تیژ و سه‌وزه‌واته‌كانی تری وه‌كو مه‌عده‌نووس و كه‌ره‌وزو …
. ماسی : یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی كه سوود به ته‌ندروستی میشك ده‌گه‌یه‌نی بریتیه له ماسی ، دیاره خانه‌كانی مێشك له(DHA) پێك دێ .
جۆره‌كانی ماسی گرنگترین شتن بۆ سوود گه‌یاندن به‌م پێكهاته‌ی مێشك . وه باشترین جۆری ماسی له‌م باره‌وه بریتی له ماسی سالمۆن .
. خواردنی كاجۆ و گوێچگهماسی : كه‌می ڤیتامین له جه‌سته‌دا هۆكارێكه بۆ هه‌بونی جه‌سته‌یه‌كی بێهێز ، بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێداویستیه پێویست ناكات ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گۆشتی سوور بخۆیت ، به‌لكو ده‌توانی به خواردنی چه‌ره‌زاتی كاجۆ و گوێچكه‌ماسی قه‌ره‌بوی ڤیتامین بۆ مێشك بكه‌یته‌وه به تایبه‌تی ڤیتامین بی 12 .
_________________________________