ئەوانەی پێستیان چەورە، ئەمە بەكاربهێنن
بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە، كە گیراوەی لیمۆو پرتەقاڵ دەرمانێكی سروشتی گرنگە بۆ ئەو كەسانەی پێستیان چەورە.
میوەكان هەمیشە سەرچاوەی تەندروستی و لەش ساغین، هۆكارێكیشە بۆ مانەوەی پێستی لەش بەشێوەیەكی تەندروست، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش پرتەقاڵ و لیمۆ یەكێكن لەو میوانەی سودی زۆری بۆ پێستی مرۆڤ هەیەو رەونەق و درەوشانەوە دەدات بە پێست، هۆكاریشە بۆ كەمبوونەوەی تەواوی چەوری پێست.
لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوەدەدەن گیراوەی میوەی لیمۆو پرتەقاڵ بەسودە بۆ ئەو كەسانەی پێستیان چەورە، جگە لەوەش یەكێكە لەو دەرمانە سروشتییانەی بۆ جوانكاری و لابردنی چرچ و لۆچی پێست بەكاردێت.
بەكارهێنانی ئەو گیراوەیەش رۆژانەو لە ماوەی مانگێكدا، جیاوازیەكی زۆر بە دی دەكرێت لە پێستی مرۆڤدا و هاوكات پێست لە تیشكی خۆریش دەپارێزێت.
_________________________________