ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م حاڵه‌تانه كرد ڕاسته‌وخۆ شه‌ربه‌تی لیمۆن بخۆره‌وه
هه‌ندێ له نیشانه‌كانی جه‌سته كه توشی مرۆڤ ده‌بێت مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه پێویستی به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆن هه‌یه .
نیشانه‌كان به گوێره‌ی پێگه‌ی (بۆڵد سكای بریتین له ) :
. تێكچوونی باری ده‌روونی : خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆن ده‌بێته كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و بێزاری و هه‌ستكردن به ئیسراحه‌ت . خواردنه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌یانیان و ئێواران ئه‌نجامی باشی ده‌بێت بۆ ئه‌م كێشه‌یه .
. كێشه‌ی هه‌رس : له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌تی لیمۆن له‌وانه‌یه زاڵ بی به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه .
. بۆ دابه‌زینی كێش : ڕزگاربوون له كێش زۆری و قه‌ڵه‌وی پێویستی خواردنه‌وی شه‌ربه‌تی لیمۆن هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به تێربوون و كه‌م خواردن .
. هه‌ست كردن به ماندوبون : ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ماندوبون كرد ئه‌وا قاوه مه‌خۆره‌وه ، به‌ڵكو وا باشتره كه كه‌میك له شه‌ربه‌تی لیمۆن بخۆیته‌وه .
. زیبكه‌ی گه‌نجێتی : شه‌ربه‌تی لیمۆن پێكهاته‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه یارمه‌تی جوان كردنی ڕوخسار ده‌دات و زیبكه‌ی گه‌نجێتی ناهێڵێ .
. كۆكه‌ی به‌رده‌وام و سه‌رما بوون : شه‌ربه‌تی لیمۆن وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ زۆرێك له ده‌رمانه‌كان داده‌نریت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات ، به‌هۆی بوونی ڤیتامین سی له لیمۆن وا ده‌كات كه سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات .
_________________________________