ئەم كەسانە پەنیر بخۆن
پەنیر لە پێكهاتەی شیرە، وشك دەكرێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە پەنیر كە مادەی ئەنزیمی تێكەڵ بكرێت، پەنیر زۆر جۆر هەیەو تەنها فەرەنسییەكان زیاتر لە (365) جۆری پەنیریان هەیە.
پەنیر خواردنێكی كۆنەو تەنها لەبەیانیان ناخورێت، بەڵكو بەزۆر شێوەی جیاواز جیاواز لەگەڵ خواردنی تر تێكەڵ دەكرێت و ژەمە خواردنی تری لێدروست دەكرێت.
سوودەكانی پەنیر …
1. پەنیر بۆ پێست سوودی زۆری هەیە.
2. پەنیر بۆ بینین زۆر بەسوودەو بەهێزی دەكات و ڕەنگەكانی ناو چاو بە یارمەتی ڤیتامینەكان.
3. بەهۆی بوونی توخمەكانی كالسیۆم و فسفۆرو ڤیتامینەكان پەنیر سوودی بۆ بەهێزكردنی ئێسك هەیە.
4. پەنیر ترشیاتی زیاد لە ناو گەدە دەمژێت.
5. پەنیری تازە وەك ماستە بۆ هێمن كردنەوەی دەمارەكان سوودی هەیە.
6. چارەسەری برین و ئاوسابوونی ناو ریخۆڵە دەكات ئەگەر رۆژانە یەك ژەم بخورێت ئەم سوودانەی دەبێت.
_________________________________