پاش ئیش كردنێكی زۆر ئه‌م خواردنه بخۆ
زۆرێك له خه‌ڵكی كاتێكی زۆر له ئیش و كاره‌كانیان ده‌مێننه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌ندێ جار تا دره‌نگانی شه‌و ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی وزه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌و ماندووبونێكی زۆر .
له‌م باره‌یه‌وه گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به هه‌ندێ جۆری خواردن داوه كه هۆكارن بۆ نه‌هێشتنی ماندوبونی جه‌سته پاش كاركردنێكی زۆر له شه‌ودا و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی خه‌وێكی باش :
1- زه‌ڵاته‌ی پڕ له سه‌وزه : كه پێكهاته‌ی فاسۆلیای سپی و خیار و ته‌ماته‌و بیبه‌ری تێدا بێت .
2- ساله‌مۆن : ده‌توانی زه‌یتی زه‌یتون و سپێناخ له‌گه‌ڵی تێكه‌ڵ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه‌كه هه‌مو پێكهاته‌یه‌كی تێدا بێت .
3- هێلكه : یه‌كێكه له خواردنه به سووده‌كان بۆ كه‌سێك كه كارێكی زۆر بكات .
4- ڕۆبیانی به‌ستوو : له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته بیخۆ بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگری .
5 چه‌ره‌زات : وزه‌یه‌كی زۆر به جه‌سته ده‌دات .
_________________________________