شه‌ش هه‌ڵه په‌یوه‌ندی خێزانی تێك ده‌دات
خێزانه‌كه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێزی تۆیه ، بۆیه ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان تاكه‌كانی خێزان هۆكاری دڵخۆشی و ئارامی زیاتره .
به‌ڵام هه‌ندێ هه‌ڵه هه‌ن هۆكارن بۆ له‌ناو چوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان به گشتی كه بریتین له :
1- تان و ته‌شه‌ر و ئیهانه كردن : گفتوگۆكردن ڕێگایه‌كی ته‌ندروسته بۆ بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له نێوان تاكه‌كانی خێزان ، به پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی تاكه‌كانی خێزان ده‌بێت .
2- بوختان و له پاشه مله قسه كردن : یه‌كێكه له سیفه‌ته خراپه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بێ له ناو خێزان ..شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌دات و له‌ناوی ده‌بات .
3- درۆكردن : ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ڕاستی له‌نێو خێزان بڵاوه پێ بكرێ ئه‌وا ناشتوانرێ خێزانێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنرێ .
4- قه‌بوڵ نه‌كردنی جیاوازیه‌كان : دیاره خێزان به منداڵ و كوڕ وكچ و گه‌وره‌كانیشه‌وه ده‌كرێ خاوه‌نی بیروڕای جیاوزبن ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ قه‌بوولی ئه‌م بیر‌ورا جیاوازنه‌ش بكرێت .
5- توڕه‌یی و توندی : كه‌می گیانی لێبورده‌یی و لێخۆشبوو‌ن له ناو خێزان هۆكاری تێكچوونیهتی .
_________________________________