موعجیزەی پەروەدگار لە هێلكەدا
كێ باوەڕدەكات كه هێلکه شانزه كانزای زۆر ده‌گمه‌ن و هەشت كانزای ناسراوی تێدابێت!؟ كانزاكانی ناو هێلكە رێژه‌ی (%2)ی هێلکه‌یان پێكهێناوە، له کاتێکدا ئەو كانزایانەی توێکڵی هێلکه‌یان پێكهێناوە دەگاتە (10%).. کێ بڕوا ده‌کات له هێلکه‌دا (سه‌دان) جۆر پرۆتین هه‌بێت و (14) جۆر ڤیتامین و ماده‌ی شه‌کر و دژە زیندەیی تێدابێت!؟ که به‌رگری له شیبوونه‌وه و خراپبوونی دەكات، هه‌روه‌ها چه‌وری سوک و قورسی تێدابێت!! ئەو شێوه هێلکهییەی كە هەیەتی وا دەكات بۆ ماوەی زۆر نەخولێتەوە، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی گۆیی و خڕ بوایه ماوه‌یه‌کی زۆر دەخولایەوە، شێوه‌ی هێلكە به‌هێزترین شێوه‌ی ئهندازەییە که بهرگەی فشاری گەورە دەگرێت چونكە لە شێوه‌ی هێلکه‌ییدا به‌رگری به‌سه‌ر هه‌موو ڕووهکانیدا دابەشدەبێت، لە كاتێكدا پێكهاتەكەشی بە جۆرێكە به ئاسانی ده‌کرێته‌وه و به‌کاردێت.
_________________________________