سکايپ گۆڕانکارييەکی نوێی ئەنجام دا



کۆمپانيای مايکرۆسۆفتی ئەمريکی کە خاوەندارێتی بەرنامەی سکايپ دەکات، لە نوێترين گۆڕانکاريياندا کارئاسانييەکی گرنگيان بۆ بەکارهێنەران و ئەو کەسانەش کرد کە دەيانەوێت سکايپ بەکاربهێنن.

لە سەرەتای دروست بوونی ئەو بەرنامەيەوە، ئەگەر کەسێک بيويستايە سکايپ بەکاربهێنێت دەبوو لە رێگەی ئی مەيڵێکەوە خۆی تۆمار بکردايەو دواتريش هەژمارەکەی چالاک بکردايە بەڵام لە ئێستادا ئەو قۆناغە نەماوەو لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە هەموو کەسێک دەتوانێت سکايپ بکاتەوە.

ڤيديۆی گۆڕانکارييەکە

واتە سکايپ قۆناغی خۆتۆمارکردنی لە رێگەی ئی مەيڵەوە نەهێشتووەو هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی ناوێکەوە بچێتە سکايپ و خزمەتگوزارييەکانی بەکاربهێنێت.

سکايپ ئەم هەواڵەی لە رێگەی بلۆگەری تايبەتی خۆيانەوە بڵاوکردەوەو راشيگەياند بەکارهێنانی خزمەتگوزارييەکان بۆ ئەو جۆرە بەکارهێنەرانە سنووردارەو دەتوانێت ٣٠٠ گفتوگۆ لەگەڵ ٢٥ پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی ئەنجام بدات دواتر دەبێت لە رێگەی ئی مەيڵەوە خۆی تۆمار بکات ئەوکات بەبێ سنوور دەتوانێت ببێتە بەکارهێنەری هەميشەیی.

خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...