کتێبەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی بەشێوەى PDF دابگرە!
بێگومان کۆتا ساڵى خوێندن (پۆلى ١٢ى ئامادەیى) بەهەردوو بەشەکەیەوە ساڵێکى ئێجگار گرنگ و چارەنووس سازە بەهۆى ئەوەى کۆتا ساڵى خوێندنە و خوێندکار ڕەنجى ١٢ ساڵى خوێندنى دەدورێتەوە، بەداخەوە کێشە و گیروگرفت لەم پۆلەدا زۆرە و یەکێکیش لە کێشە سەرەکیەکان نەبوونى پەرتووک و کتێبى پۆلى ١٢ى ئامادەییە بەشێوەیەکى ڕێک و پێک، یاخود خوێندکار کتێبەکەى هەیە بەڵام کتێبەکە زەرەرمەند بووە و هەندێک لە پەڕەکانى لێبۆتەوە، بۆیە دەمانەوێت لەم بابەتەدا یارمەتێکى خوێندکارانى ئەم قۆناغە بدەین و گشت کتێبەکان بەشێوى PDF دابنێن بۆیان!
بۆ ئەم مەبەستە و ماوەیەک پێش ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى ماڵپەڕى (بەڕێوەبەرایەتى گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان)ەوە تەواوى پرۆگرامەکانى خوێندنى سەرجەم قۆناغەکانى بڵاوکردەوە، بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها کتێبەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى (زانستى و وێژەیی) بەشێوەى PDFدادەنێن، بەڵام بۆ دەستکەوتنى پرۆگرامى قۆناغەکانى ترى خوێندن دەتوانن سەردانى ماڵپەڕەکە بکەن بەم ناونیشانە: http://bgprogram.org
کتێبەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی بەشێوەى PDF:
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داکرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
تێبینى: تا ئێستا وەزارەت کتێبى زمانى (عەرەبى) بڵاو نەکردۆتەوە بۆیە ئێمەیش دامان نەناوە.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە kitn