ميزو دوو مۆبايلی نوێی خستە بازاڕەکانەوە
کۆمپانيای ميزوی چينی دوو مۆبايلی نوێی بەرهەمهێنا و خستييە بازاڕەکانی جيهانەوە، لە رووی تايبەتمەنديشەوە مام ناوەندن و هاوشێوەی مۆبايلە زيرەکەکانی کۆمپانياکانی ديکە
دوو مۆبايلە نوێيەکەش ناويان (Meizu PRO 6 Plus ، Meizu M3X)، ئەم تايبەتمەندييانەشيان لەخۆگرتووە
دوو مۆبايلە نوێيەکەش ناويان (Meizu PRO 6 Plus ، Meizu M3X)، ئەم تايبەتمەندييانەشيان لەخۆگرتووە
تايبەتمەندييەکانی Meizu M3X
- قەبارەی شاشەکەی ٥.٥ ئينجە
- روونی شاشەکەی 1920 بە 1080 پيکسڵە
- دوو جۆر رامی هەيە، سێ گێگا و چوار گێگا
- دوو جۆر ميمۆری ناوەکیی هەيە، ٣٢ گێگا و ٦٤ گێگابايت
- سيستمی مارشماڵۆی ئەندرۆيدی لەسەرە
- دوو سيمکاردی بۆ دەبێت
- کامێرای پشتەوە ١٢ مێگاپيکسڵە
- کامێرای پێشەوەی پێنج مێگاپيکسڵە
- پەنجەمۆرە
- توانستی باترييەکەی ٣٢٠٠ ملیئەمپێرە
تايبەتمەندييەکانی Meizu PRO 6 Plus
- قەبارەی شاشەکەی ٥.٧ ئينجە
- روونی شاشەکەی 2560 بە 1440 پيکسڵە و سێ دووريە
- رامەکەی چوار گێگابايتە
- دوو جۆر ميمۆری ناوەکیی هەيە، ٣٢ گێگا و ٦٤ گێگابايت
- سيستمی مارشماڵۆی ئەندرۆيدی لەسەرە
- دوو سيمکاردی بۆ دەبێت
- کامێرای پشتەوە ١٢ مێگاپيکسڵە
- کامێرای پێشەوەی پێنج مێگاپيکسڵە
- پەنجەمۆرە و هێڵکاری دڵ دەگرێت
- توانستی باترييەکەی ٣٤٠٠ ملیئەمپێرە
س : خەندان
ڕاستی فەیسەڵ