دراوی بیتکۆین چیه ؟ له‌كوێ مامه‌له‌ی پێ ده‌كرێ؟ bitcoin
گەر لێیان پرسی بیتکۆین چیە چۆن وەڵام دەدەیەوە ؟
بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوهكانى دیكه‌ى وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره به‌راوورد بكرێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى گه‌وره له‌وانه ئه‌م دراوه دراوێكى ئه‌لكترۆنیه و ته‌نیا له تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه و ئاڵووێرى پێ ده‌كرێ . جیاوازیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه بیتكۆین هیچ هه‌بوونێكى فیزیكى نیه و هیچ دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت و بانقێك پاڵپشتى ناكا ، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى تر بۆكڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه له رێى ئینته‌رنێته‌وه به‌كار دێ .
كڕین و فرۆشتن و ئاڵ‌و وێر :
هه‌موو ئه‌وانه‌ى له تۆڕى ئینته‌رنێت بازاڕ ده‌كه‌ن ده‌توانن ئیمیڵى خۆیان و بڕى پاره‌كه‌یان ( بیتكۆنهكانیان ) بنێرن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌ل و په‌لى لێ ده‌كڕن و دواى پێكهاتن به كۆدێك دراوه‌كه ده‌چێته ناو جانتاى به‌رامبه‌ر ، به بێ ئه‌وه‌ى نێوه‌ند گیر و ده‌ڵاڵ و بانق ته‌ده‌خول له مامه‌ڵه و ئاڵوێرهكان بكا ، پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته .
بیتكوین هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى پێ ئه‌نجام ده‌درێ له كڕینى پشك و كۆمپانیا و زه‌وى ته‌لار و ئتۆمبێل و جل و به‌رگ و پێلاوهوه تا مه‌وادى هۆشبه‌ر .
بیتكوین ووردهشى هه‌یه له‌وانه میلى بیتكوین و میكرۆبیتكوین .
كڕیار و فرۆشیارانى تۆڕى ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر بازاڕیان بۆ په‌یدا نه‌بوو وا یه‌ك ئۆپشنى تریان له‌به‌رده‌سته ، ئه‌ویش گۆڕینه‌وه‌ى بیتكوینه به پاره‌ى ئاساییى وه‌كو دۆلار و تمه‌ن و درهه‌م و جونیه .
خراپى به‌كارهێنانى بیتكوین له زێده خه‌رجى كاره‌بادایه .. بۆ نموونه له 24 كاتژمێرى رابردوودا بایى 3 ترلێون و 925 ملیار 862 ملێون دۆلار مامه‌ڵه به بیتكوینهوه كراوه ، ئه‌مه بڕێكى زۆره به‌ڵام تێچوونى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له شه‌و رۆژى رابردوودا 11388578 گێگا هاش / چركه بووه .
سه‌رجه‌مى مامه‌ڵه‌كان به‌كارتى رادێون ڤیدێوكارد جێبه‌جێ ده‌بێ ، هه‌ر چركه‌یه‌ك پێویستى به 402 مێگاهاشه و ئه‌مه‌ش تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه به تایبه‌تى له‌و ووڵاتانه‌ى كاره‌بایان گرانه .
هیچ كۆینێ ناتواندرێت كۆپی بكرێت یان دەبڵ جار خەرج بكرێ جۆرە جزدانێكی تایبەتی هەیە وەك جزدانی پارەی ڕاستی وایە و بتكۆین خەزن دەكا
وە هەروەها بەكار دێت بۆ ناردن‌و هاتنی بیت كۆین و وە ئەو جزدانە هەر یەكەو ناونیشانێكی جیاوازی هەیە
هەركاتێ مامەڵەی بتكۆین ڕوو بدات ئەوا لە بلۆك چەین ڕیكۆرد دەبێ وە ئەو مامەڵانە پشت ڕاست و چێك دەكرێتەوە .. جۆرە تەشفیرێك بەكار هێندراوە كە زۆر ئەستەمە هەر كەسێ بیەوێت خەرجی لە جزدانی كەسێكی دیکە دەربهێنێ .!
تا ئەم ساتەی من ئەو پۆستەم کردووە نرخی یەك بیتکۆین یەکسانە بە 2.661دۆلار
1 BTC=$2.661.41
لە کۆتایدا هەر پێگەو ماڵپەڕێك ئازادە لە بڵاو کردنەوەی بەمەرجێك ئاماژە بەسەرچاوەی بدات ..
ئامادەکردن / ئەردەوان ئارۆن