نۆكیا ركابه‌ری ئایفۆن و گه‌لاكسی ده‌كات سه‌ره‌تای 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌یدان





نۆكیا ركابه‌ری ئایفۆن و گه‌لاكسی ده‌كات

سه‌ره‌تای 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌یدان


12/2/2016 6:36:00 PM:

دوای ساڵانێك دابڕان، كۆمپانیای "نۆكیا" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2017، ده‌ست به‌ كێبڕكێی ئه‌پڵ و سامسونگ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، كۆمپانیای نۆكیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌ و بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی نوێ، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌دا كردووه‌.

ئه‌و كۆمپانیا فینله‌ندییه‌ روونیشیكردووه‌، بۆ ده‌ستپێكردن به‌ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی، ره‌زامه‌ندی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی وه‌رگرتووه‌، كه‌ خاوه‌ندارێتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات، هاوكات گرێبه‌ستێكیشی له‌گه‌ڵ "گووگڵ" ئه‌نجامداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌، به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كاربكات.

به‌ گوێره‌ی پێشبینی شاره‌زایانیش، ساڵی 2017، پێشبڕكێی نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، به‌و پێیه‌ی نۆكیاش دێته‌وه‌ ناو پێشبڕكێكان و ركابه‌ری ئه‌پل و سامسونگ ده‌كات.

به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی مۆبایلی ئایفۆن له‌ ساڵی 2007، ئاستی فرۆشی كۆمپانیاكه‌ له‌ كورتیداوه‌ و له‌ ساڵی 2011شدا، كه‌وته‌ قه‌یرانێكی سه‌خت، تا ناچاربوو له‌ ساڵی 2014، به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند رابگرێت.

له‌ ساڵی 2013. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، به‌ بڕی 7 ملیار دۆلار، كۆمپانیای نۆكیای كڕیوه‌ته‌وه‌ و خاوه‌ندارێتی ئه‌و كۆمپانیا فینله‌ندییه‌ ده‌كات.

k24

You may also like...