بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه خراپه‌كه‌ی مۆبایلی ئه‌ندرۆید هاتوون
یه‌كێك له هه‌ره ڤایرۆسه خراپه‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید، كه زۆر بێزاركه‌ره تووشی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید هاتووه، رۆژانه چه‌ندین كه‌س مۆبایله‌كانیان ده‌هێنن ده‌لێن به‌به‌رده‌وامی رێكلامی سێكسی دێته سه‌ر شاشه‌كه‌ی مۆبایل یان تاپلێتهكانمان. بۆیه منیش هه‌ڵسام به گه‌ڕان به دوای به‌رنامه‌یه‌ك بۆ له ناوبردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه، چونكه پێشتر بۆ له ناوبردنیان هه‌ڵده‌ستام به دابه‌زاندنی سیسته‌می ئهندرۆیدهكهو دووباره دانانه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ش كاتێكی زیاتری ده‌ویست، به‌ڵام بۆ كاركردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێویسته مۆبایله‌كه‌ت Root بكه‌ی، كه چه‌ندین به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئینجا هه‌ڵده‌ستی به دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌ویش به ناوی Telecom Android Anti-Malware ئه‌م به‌رنامه‌یه چه‌ندین ڤایرۆسی مه‌ترسیدار له ناو ده‌بات . سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت ده‌بێت root كرابێت ئینجا مۆبایله‌كانمان وه‌كو ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه لێ ده‌كه‌ین:
دوای ئه‌مه ده‌چینه سه‌ر به‌رنامه‌كه سكان داده‌گرین و دوای ته‌واو بوونی كلین داده‌گرین مۆبایله‌كه‌مان ریستارت ده‌بێته‌وه دوای هه‌ڵبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به ناو ده‌برێت
ئاماده‌كردنی: YOUNIS ESSMAT